هاتوچۆی سلێمانی ، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 75هاوڵاتی، بە رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆدا، ئاماری قوربانیانی رووداوەكانی هاتوچۆی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی قوربانیانی رووداوەکان لەمساڵدا کەمتربوون لە ساڵی رابردوو.
دەشڵێت” بە گوێرەی ئامارەكان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 75کەس لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گیانیان لە دەستداوەو ١٤٥٠ کەسی تر برینداربوون”.
ئاماژەبەوەشكراوە” ساڵی رابردوو بە گشتیی، 224کەس گیانیان لە دەستداوە و سێ هەزار و 489کەسی تر بریندار یان کەمئەندام بوون”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو” رێگاوبانەکانی ئەم ناوچەیە بە تایبەت رێگا سەرەکییەکانی دەرەوەی شارەکان، بێجگە لەوەی زۆربەیان یەک سایدن خراپیش بوون و ساڵانە لە کاتی خۆیدا نۆژەن ناکرێنەوە”.