حكومەتی ئەڵمانی بڕیاریدا بۆ لەمەودوا چیتر میدیاكان و هاوڵاتیان بۆیان نەبێت وێنەی رووداوەكانی هاتوچۆ بگرن و بڵاوی بكەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەكی ئەڵمانی حكومەتی ئەڵمانی بریاریداوە كە بۆ لەمەودوا گرتنی وێنەی ڤیدیۆیی و فۆتۆیی روداوەكانی هاتوچۆ قەدەغە بێت تەنها بۆ تیمەكانی پۆلیس و هاتوچۆ رێ پێدراو بیت.
بە گوێرەی بریارەكە كە تیایدا بۆ رەچاوكردنی باری دەرونی قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆیە دانانی فۆتۆ و ڤیدیۆی قوربانیەكان لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان قەدەغە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی حكومەتی ئەڵمانی دەری كردووە ئەوەی سەرپێچی ئەوبڕیارە بكات سزای مادی دەدەرێت و دادگا بۆی هۆیە سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ببڕێتەوە.