بەشێک لە شلەمەنیەکان نرخێکی زۆر گرانیەن هەیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو شلەمەنیە گرانانەیە کە نرخەکەی بەپێی گاڵۆنێک دیاری کراوە (یەک گاڵۆن یەکسانە بە ٣،٧ لیتر):
-شلەمەنی کاغەز

-لە هەڵەی نوسینی پێ چاک دەکرێتەوە و لە زۆر بواری دیکەشدا بەکاردێت، نرخەکەی ١٥٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک.
-پنسلين

-لەبواری تەندروستی بەکاردیت و نرخەکەی ٢٢٦ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک.
-ڕۆنی ڕوەکی بتشۆلی

-ڕۆنێکی دەگمەنە و لە چەندین بواری پزیشکیدا بەکاردێت، نرخەکەی ٦٠٥ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک.
-خوێنی مرۆڤ

-لە جەستەی مرۆڤدا بە کۆی گشتی ١،٣ گاڵۆن خوێن هەیە، نرخی گاڵۆنێک خوێنی مرۆڤ نزیکەی ١٣٣٠ دۆلار دەکەوێت، پرۆسەی وەرگرتن و هەڵگرتنی خوێنەکە تێچووی زۆرە.
-ترشی هایدرۆبایۆتیک GHB

-لە بواری پزیشکی بەکاردێت و نرخی گاڵۆنێکی ٢٢١٠ دۆلارە.
-بۆیەی نینۆک

-نرخی گاڵۆنێکی ٢٢٠٠ دەکەوێت لە مارکەی Essie، بە پێی باشی و خراپی جۆرەکەی نرخەکەی دەگۆڕێت.
-حبری پرنتەر

-لە جۆری باش نرخی گاڵۆنێکی ٢٣٨٠ دۆلارە.
-جیوە

-بۆ هەر گاڵۆنێک ٢٩٦٦ دۆلار دەکەوێت.
-ئەنسۆلین

-نرخەکەی ١٣،١٠٠ دۆلارە بۆ گاڵۆنێک، بۆ چارەسەری شەکرە بەکاردێت.
-بۆنی Chanel No. 5

-نرخەکەی ٢٣،٣٠٠ دۆلارە بۆهەر گاڵۆنێک.
-خوێنی قرژاڵ

نرخەکەی ٥٣،٢٥٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک، خوێنەکەی هیمۆگڵۆبینی تێدا نیە و هیمۆجینی تێدایە، بۆیە کاتێک دێتە دەرەوە ڕەنگی شین دەبێت نەک سور، کاتێک بەکتریا دەچێتە خوێنەکەوە ڕاستەوخۆ چڕدەبێتەوە، هەر بۆیە لە بواری تاقیکردنەوەی پزیشکی زۆر سوودی لێوەردەگیرێت.
-زەهری ماری کوبرا

-١٣٥،٧٠٠ دۆلارە بۆ گاڵۆنێک، مارەکە زۆر مەترسیدارە و گەر یەکجار بە فیلێکەوە بدات دەیکوژێت، ژەهرەکەی لە بواری پزیشکی و بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمیر بەسوودە.
-ژەهری دووپشک

-لە بواری پزیشکی بەکاردێت و نرخەکەی ٣٤،٦٢٦.٠٠٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک
-D’Amalfi Limoncello Supreme

-گرانترین خورادنەوەی کحولە لە جیهاندا کە نرخی گاڵۆنێکی ٣٥،٥٩٨،٠٠٠ دۆلارە.