وڵات:
له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه له چه‌ندین شاری ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌هانه‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرانكردنی نرخی به‌نزین بۆ سێ به‌رامبه‌ری جاران.
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بودجه‌ی ئێران بووه‌ته‌وه، حكومه‌تی ئێرانی رووبه‌ڕوی سێ ئه‌گه‌ر كرده‌وه یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد بكات، دووه‌م ئه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات، رێگای سێهه‌م گرانكردنی به‌نزین له‌سه‌ر به‌كار هێنه‌رانی ناوخۆ و بێگانه له وڵاته‌كه‌یدا.
ئێران نه‌یتوانی هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌ك زیاد بكات به‌ڵكو كێشه بۆ ئه‌و ههناردهیهشی هه‌بوو كه له رابردوودا به زه‌حمه‌تیه‌كی زۆر جێبه‌جێی ده‌كرد، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی شكستی هێنا و نه‌یتوانی ئه‌و رێگایه به‌كار بهێنێت.
رێگایهكیتر له‌به‌رده‌می حكومه‌تی ئه‌و وڵاته زیاد كردنی باج بوو له‌سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوودا جه‌ند جارێك سه‌رجه‌م باجه‌كانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد كردووه بۆیه جێبه‌جێكردنی زیاد كردنی باج بڕیارێكی ئاقڵانه نه‌بوو، بۆیه ئه‌و رێگایه‌شی له‌خۆی داخست و نه‌ی خسته به‌رباس.
رێگای و كۆتایی كه رێگای ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان بوو زیادكردنی به‌های به‌نزین بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران هۆكاری ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه بوو یه‌كه‌م هه‌موو هاوڵاتیانی ئێرانی به‌نزین به‌كار ناهێنن، دووه‌م ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له هاوڵاتیان به پێدانهویە پاره‌ی به كه‌مده‌رامه‌تان باوه‌ڕیان له‌لا دروست بكرێت و پشتیوانی بڕیاره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تێكڕای ئێرانیه‌كان دژی بریاره‌كه وه‌ستانه‌وه له‌به‌ر ئه‌ویه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا به خاوه‌ن ئۆتۆمبێل و ئه‌وانه‌شی كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێل نین زەرەرمەند ده‌بوون تیایدا و نرخی هاتوچۆ له وڵات‌دا به‌رز ده‌بویه‌وه.
ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند،
كه‌س دۆخه‌كه وا لێكنهداتهوه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی هه‌بێت به قورسی دۆخی ئابورییه‌وه یان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، نه‌خێر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌و زیاده‌ش ناخرێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه‌ی خه‌ڵك دانراوه كه دووچاری دۆخێكی ناله‌باری ئابوری بوونه‌ته‌وه، بۆیه حكومه‌ت پلانی هه‌یه كۆمه‌ك به‌و خێزانانه بكات كه زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستییه بنهرهتیهكانیان بۆ دابینبكرێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابوردوو 14ی11ی2019 حكومه‌تی ئێرانی بڕیاریدا نرخی به‌نزینی ئازاد له هه‌زار تومانی ئێرانیه‌وه به‌رزبكاته‌وه بۆ
سێ هه‌زار تومان و ئه‌گه‌ر به كارتی زیره‌كی به‌نزینیش بێت ئه‌وا له 500 تومانهوه بوه‌ته 1500 تومان، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش به كارتی به‌نزین مانگانه ده‌توانێت بڕێكی دیاریكراو ورهبگرێـت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رهێنانی كارتی زیره‌كی به‌نزین ڕێككاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك زیاتر له 60 لیتر به‌نزینی حكومی وه‌رناگرێت و نرخه‌كه‌شی 1500 تومانهو یه‌ك لیتر به‌نزینی سۆپه‌ری ئازاد به 3500 تومان ده‌بێت.
به‌شێك له میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی تورشهی ئێرانی هێممن بكه‌نه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشنیازیی گرانكردنی به‌نزین 5000 پێنج هه‌زار تومان بووه له‌به‌ر باری گوزه‌رانی خه‌ڵكی بڕیاره‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ بڕی 3000تومان.
حكومه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو پاره‌كه‌ش بداته‌وه به هه‌ژاران و كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت 18 ملیۆن ئێرانی هاوكاری ده‌یانگرێته‌وه، وه خۆی ده‌ڵێت هیچ سودێك له‌و پاره‌یه نابینێت به‌ڵام حكومه‌ت به سێ شێوه‌یتر سودی لێ ده‌بینێت.
یه‌كه‌م: ڕۆژانه ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن لیتر به‌نزین براوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌قاچاغبردنی به‌نزین بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی ئێران.
دووه‌م: كه‌متر به‌كار هێنانی به‌نزین له شاره گه‌وره‌كان و سه‌رتاسه‌ری ئێران كه خه‌رجیه‌كی بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ژینگه و رێگه‌و بانه‌كان به هه‌ده‌رداوه به گرانبونی نرخی به‌نزین ده بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت خه‌رجی كه‌متر بكاته‌وه بۆ رێگا‌و بانه‌كان و ژینگه‌ی وڵاته‌كه.
سێهه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی خستنه ناوه‌وه‌ی بازاڕ كه ئێران بۆخۆی زیانی ده‌كرد له‌وه‌ی كه به نرخێكی كه‌م بیداته‌وه به هاوڵاتیان بۆیه ئه‌و به‌نزینه ده‌بێته پاشه‌كه‌وت بۆخۆی.
خۆپیشانده‌رانی ئێرانی له به‌هانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕان به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوڵاتیانی دروست كردووه و به‌ڵام ئه‌وان كه خۆیان ئاگر بوون به‌نزین لییان نزیك بویه‌وه و كڵپه‌یان كرد به شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندان ته‌نانه‌ت شاری قومی ناوه‌ندی شیعه‌كانی ئێرانیشی گرته‌وه كه ئه‌و شاره مه‌ترسیدارترین شاره كه خۆپیشاندانی دژی سه‌ركرده هه‌ڵبژێردراوه‌كانی شیعه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه.
زۆر به خێرایی له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا خۆپیشاندان ته‌واوی شاره‌كانی گرته‌وه و خه‌ڵكی وڵاته‌كه دژی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان وهستانهوهئهوان به راده‌یه‌ك توڕه بوون كه ته‌نانه‌ت ئاڵای وڵاته‌كه‌ی خۆشیان له هه‌ندێك ناوچه سوتاند، له رۆژی دوێنێدا خۆپیشانده‌ران ده‌نگی ناڕه‌زاییان گه‌یانده جیهان، به‌ڵام هه‌ر خێرا به‌رپرسه‌كانی ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕوی هاوڵاتیانیان بونه‌وه و یه‌كه‌م كار كه كردیان ده‌نگی هاولاتیانیان له جیهان دابڕی به‌وه‌ی ئینته‌رنێتیان له وڵاته‌كه بڕی.
له رۆژی چوارەمى خۆپیشاندانه‌كان كه ئه‌مڕۆ بوو به‌رپرسانی ئه‌و ولاته ده‌نگی خۆیان گه‌یاند به جیهان و ده‌نگی هاوڵاتیانیان كپ كرده‌وه خۆیان قسه‌یان بۆ جیهان كرده‌وه، تائێستا سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه و داوای به‌شداری كردنیان كردووه، به‌ڵام ته‌نها پارتی كه به راسته‌وخۆ پیشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌كردووه په‌كه‌كه و باڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیه‌تی.