راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه، كه بڕێك دراوى ساخته‌ى پێبوه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه له بازاڕه‌كانى شاردا ساغیبكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی بهوهكردوه، تۆمه‌تباره‌كه بڕی 600 دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ی پێبوه‌و به‌نیاز بوه له‌ناوبازاڕه‌كانی سلێمانیدا ساغیان بكاته‌وه. به‌ڵام پاش چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانرا ده‌ستگیربكرێت، كه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییه.
پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 289 – 291 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كراوه.
