سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم پێشنیاری پاشەکەوتکردنی سێ موچەی کردووە

  • November 18, 2019
  • 252 Views
سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم پێشنیاری پاشەکەوتکردنی سێ موچەی کردووە

وڵات

پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان پێشنیاری کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە موچەی مانگەکانی (10, 11, 12) لەگەڵ موچەی مانگێکی خانەنشینی بە تەواوی نەدەن.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە سەر فڕاکسیۆنی کۆمەڵ، لە پەیجی فەڕمی خۆی ڕایگەیاند، “ئەم کابینە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا کۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی 9 بدات “.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە، موچەی مانگەکانی 10 و11و12 و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت “.

هەرلە بارەیەوە عەبدوڵای مەلا نوری، پەڕلەمانتاری پێشوی گۆڕان دەڵێت، “هێزە سیاسیەکان بە ئاسانی دەتوانن پێشنیازی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەت بکەن لە سەر حسابی خەڵک، بەڵام هیچ هێزێک ئازایەتى ئەوەی نییە داوای چارەسەری کێشەکانی خەڵک بکات لە سەر حسابی گێڕانەوەی بەشێکی بچوک لە پارە دزراوەکان “.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو