وڵات: تایبه‌ت
ئه‌و سێ موچه‌یه‌ی ئه‌مساڵ كه ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵ به سێ رێگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه كه دوو باشترین رێگاكانی په‌یوه‌سته به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنیش نه‌كرێت ئه‌وا چاره‌نوسی موچه‌كان وەک موچهكانی رابردووی لێدێت.
پاشه‌كه‌وتی موچه كه حكومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا دایهێنا ئه‌گه‌رچی سیسته‌مێكی یاسایی نه‌بوو به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك به‌رگی یاسای كرا به به‌ردا و فه‌رمانبه‌ران پاره‌یه‌كی زۆریان كه‌وته لای حكومه‌ت وه‌ك شێوه‌ی قه‌رز ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆریش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووه نیوه و ئه‌وه‌ش بووه قه‌رزێك له‌سه‌ر حكومه‌ت.
ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 1992 ته‌نها (130 هه‌زار )مووچه خۆر هه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای درووست بونی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ( 2000 ) گه‌یشته ( 450 هه‌زار ) موچه‌خۆر، له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق و ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران زیادی كرد له ساڵی 2013 و پێش بڕینی به‌شه بودجه له به‌غداوه ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم گه‌یشته ( یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار ) موچه‌ی مانگانه‌ش پێویستی به بڕی ( 860 ملیار) دینار بوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ساڵی 2014دا حكومه‌تی عێراقی بڕیاریدا موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕێمی كوردستان بونیادنانی ئابوری سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند.
به پێشنیاری قوباد تاڵه‌بانی له دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست بوو بڕیاری چاكسازی و به ئه‌لكترۆنی كردنی موچه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش وایكرد ژماره‌ی موچه‌خۆران له ئێٍستادا بگاته 1 ملیۆن و 249 هه‌زارو 481 موچه خۆر، ئه‌و ژماره موچهخۆرهش پێویستی به بڕی ( 897 ملیار) دینار هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێم به چه‌ند قۆناغێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا موچه‌ی 3 مانگی فه‌رمانبه‌رانی بڕی و لێی خواردن، دواتریش موچه‌ی دوو مانگیتری فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وتكرا و دوای ئه‌وه‌ش حكومه‌ت له شوباتی 2016، بڕیاری له پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، له ئاداری 2018 رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت كه‌م كرایه‌وه، له ئاداری 2019دا به یه‌كجاری سیسته‌مه‌كه ھه‌ڵگیرا.
چه‌ند موچه‌یه‌كی تر ده‌خورێت
به‌گوێره‌ی نوێترین زانیاری تا ئێستا دیارنیه كه‌وا چاره‌نووسی سێ موچه‌ی ئه‌مساڵ مانگه‌كانی (10 – 11 – 12) چی به‌سه‌ردێت ئاخۆ هه‌روه‌ك ساڵی رابردوو واتا تا مانگی 3ی 2020 دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت وه‌یاخود رێكارێكی تر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌مساڵ.
به گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه‌ته (وڵات) له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به وه‌زیری دارایی وتووه له ئێستادا گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه نه‌كرێت باشتره، به‌ڵام له ساڵی داهاتوودا و له سه‌ره‌تای ساڵ له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كوردستان، رایگه‌یاند كه ئاواتی شێخ جه‌ناب كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زیری داراییه، پێشنیاری كردووه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كه موچه‌كان پاشه‌كه‌وت بكرێن و له ساڵی نوێوه مانگانه موچه دابه‌ش بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و وه‌زیره له رونكردنهویهكدا رهتینهكردووهتهوه كه ئه‌و موچانه پاشه‌كه‌وت بكرێن یان نه‌خێر پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت به‌ڵكو وتویه‌تی ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا هه‌موو 35 رۆژجارێك یان 30 رۆژ جارێك موچه دابه‌ش كراوه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه هیچ موچه‌یه‌ك قه‌ره‌بوی فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه به‌ڵكو ته‌نها موچه‌ی دابه‌ش كردووه و هیچیتر به‌ڵكو چه‌ند رۆژێكیش موچه دوا كه‌وتووه.
موچه له بری قه‌رزه‌كانی هاوڵاتی
وڵات ئه‌وه‌ی زانیوه كه وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیارێكی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه پاره‌ی ئه‌و موچانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لای حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه به دوو رێگا كۆنتڕۆڵ بكرێت كه فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پارانه له‌بری پاره‌ی ئاو كاره‌با خزمهتگوزاریهكانیتر به‌كار بهێنێت، ئه‌وانه‌شی كه ناتوانن به‌كاری بهێنن بۆیان بخرێته سه‌ر ئه‌و موچانه‌ی تریان كه له‌لای حكومه‌ته كۆی موچه‌كانیان له‌لای حكومه‌ت بگاته 8 موچه‌ی مانگانه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه موچهكانی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وتكرا بووه‌ته قه‌رز له‌لای حكومه‌ت.
ئه‌و پێشنیاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه به‌ڵكو گفتوگۆكردنی هێڵدراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچهكانی ئه‌م ساڵی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌كات، (وڵات) ئه‌وه‌شی زانیوه وه‌زاره‌تی دارایی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه قه‌رزه‌كانی هاوڵاتیانی ئاسایی كه موچه‌خۆر نین به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاكتاو بكرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و داهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه له‌ده‌ست بدرێت كه وه‌ك داهاتی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
زانیاریه‌كانی (وڵات) ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی ئه‌و موچانه‌وه ده‌یه‌وێت بڕیاردان لێی بخاته دوای رێكه‌وتن یان یه‌كلابونه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن ئه‌وكاته بارزانی لابردنی ئه‌و موچانه راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش موچه‌خۆران ناچار ده‌كات به ئاسانی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن و ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕن و تاوانه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنیش بكات ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری هه‌یه پێشنیاری گۆڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت به قه‌رزی هاوڵاتی جێبه‌جێ بكات.
رێگایهكیتر كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی دارایدایه به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی (وڵات) ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد بگاته رێكه‌وتن ئه‌وان ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه بڕێك له موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه بخاته‌وه سه‌ر موچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی 2020 و به‌و شێوه‌یه‌ش له ماوه‌ی ساڵی داهاتوو یه‌ك موچه له كۆی ئه‌و 8 موچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاكتاو بكات.