په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته داراییه‌كانی بەرپرسەباڵاكانی دەوڵەتی په‌سه‌ند كرد و بوو به یاسا.
به‌گوێرەی یاسا تازەكە، هه‌موو فه‌وجه‌كانی پاسه‌وانان كه له 2003وه بوونیان هه‌یه و لەگەڵ ده‌رماڵه‌ی میوانداریه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه”.
لەیاسا پەسەندكراوەكەدا هاتووە كە سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نابێ له پێنج ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت، هه‌روه‌ها جێگره‌كانیان نابێت له چوار ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت.
لەیاساكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە كە وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی پله‌ی وه‌زیریان هه‌یه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و پارێزگاره‌كان، نابێت له سێ ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت.
یاساكه قەدەغەی كردووە ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران دابین بكرێت. هەروەها بەگوێرەی یاساكەش ئیفاد له هه‌موو كه‌رته‌كانی حكومه‌ت به رێژه‌ی 25% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
بڕیاریش درا كە فەوجی پاسەوانەكان لە سەرۆكایەتییەكانی پێشوو، وەزیر و كەسایەتییە سیاسییەكان وەربگیرێنەوە.
کۆپى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق کەپەسەندکراوە













