بازرگانی و سیاسەت، دەڵاڵەكان، سپیكردنەوەی پارە، دوكانی سیاسی؟

  • November 21, 2019
  • 272 Views
بازرگانی و سیاسەت، دەڵاڵەكان، سپیكردنەوەی پارە، دوكانی سیاسی؟

عوسمان گوڵپی

خراپترین هەنگاوەكانی كەسی سیاسی یان حكومی ، بەكار هێنانی پێگە و سیاسەتە بۆ بازرگانی و دەستخستنی پارەی شەخسی، لێكەوتەكانی دەست خستنە بازاڕ و قۆرخ كاری و گەندەڵی پەرە دەسەنێت و وڵات دەكەوێتە خزمەت ئەو سیاسیانەی كە ئامانجیان بۆتە كۆكردنەوەی پارە بۆ خۆیان و نەوەكانیان،
ئەم جۆرە سیاسیانە سنور ناناسن و لە هەموو تایپەكاندا هەن، چەپ یان ڕاست، بانگەشەكاری دیموكراسی یان سۆسیالیستی یان لە پاڵ ئاینی و بەكار هێنانی پەیامی خودا
گەر سەرنج بدەیت هەموویان دەبنە خاوەنی پارەی مۆڵ و كەسیشیان بازرگان نین؟ ئەی چۆن ئەم پارەیە دەست دەخەن؟ لەكاتێكدا نە ئوتێلەكانیان بە ناوەوەیە و نە كارت بانقیەكانیان پارەكەی گەورەی لەسەرە و نە كۆمپانیا بە ناویانەوە هەیە؟ كەچی هەموو جمو جوڵە سیاسیەكانیان گوماناوی و بازرگانین
ئەمانە كە دەگەنە پۆستێكی باڵای حكومی یان حیزبی، لە ڕێی پێگەكەیانەوە عەلاقاتەكانیان فراوان دەبن و دەتوانن بە ئاسانی وەزیر و قونسول و سەرمایەدارانی بیانی ببینن، ئەمە ئاساییە بەڵام كاتێك ئاساییە كە لە خەمی بەهێزكردنی حیزبەكەی یان وەزارەتەكەی یان داوای خەڵكبێت لە ڕێی پەرلەمانەكەیەوە و خەمەكەی خەمی گشتی بێت، بەڵام تەواوی خەمەكەی دەبێتە بازرگانی و هەولی تەواو دەدات لینكێك بدۆزێتەوە بۆ خۆی نا بەڵكو بۆ دەڵاڵەكانی و ئەوان دەبنە جێ بەجێ كار، بەڵام بنەمای گرێدانی كارەكە پێگە سیاسیەكەیە
هەندێك جار كار ئاسانیەكە دوو لایەنەیە چونكە گەندەڵی و واستەی تێدەكەوێت و كەسە حكومیەكە یان سەرۆكی حیزب یان هەر بەرپرسیاریەتیەكی پەیوەست بەو بابەتە كە بە ئاسانی دەستی دەگاتە كەسانی دەستڕۆشتوی ئەو كارە بازرگانیە و بۆی جێبەجێ دەكەن و لە بەرامبەر ئەمەشدا دەبێتە خاوەن پشك یان مەبلەغێك پارە بەبێ هیچ شەراكەتێك، ئەمەش بەبێ كاریگەری نیە لە سەر پێگەكە بەتایبەت گەر كەسەكە سیاسی بێت، ئەوا تێپەڕاندنی كارە بازرگانیەكە لەبەرامبەر هەڵوێستێكە لە كاتی پێویستدا یان پشتیوانیكردنە لەوێستگەیەكدا و بەمەش هێزە سیاسیەكە دەبێت باجی كارە نایاسایی و پارە مۆڵەكانی بابای بەرپرسی بدات و حیزبەكەی دەكاتە دوكان، لە ڕابردوودا چەندین نمونەی بێدەنگی یان پشتیوانی یان تێپەڕاندنی پرسەكان هەیە لە ناو هێزە سیاسیەكاندا
جۆرێكیتری بازرگانی سیاسی لە ڕێگەی وڵاتانی ترەوەیە كە ئەمەیان كاریگەریەكانی خراپتر و زیاترن و دەبێتە هۆی لەدەستدانی تەواوی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی و هەندێك جار دەبێت پێچەوانەی هەڵوێستی نەتەوەیشەوە بڕیار بدەیت یان هاوكاربی( لێرەدا پرسی دەزگا هەواڵگریەكان و سەرچاوەی دەستخستنی پارەی مۆڵ بۆ بابەتێكیتر)

هەموو ئەم مامەڵەیە چۆنیەتی دەستخستنی پارەی مۆڵی نایاساییە و لە ڕێگای دەڵاڵەكانیانەوە دەگاتە لایان
دەڵاڵەكان كێن، كەسانی متمانە پێكراوی بەرپرسەكانن و لە وێستگە جیاوازەكاندا لە ژێر تاقیكردنەوەكانیان دەرچوون و هەندێكیشیان پەیوەندی خزمایەتی نزیك لە نێوانیاندا هەیە و هەندێكیتریان پەیوەندیەكە خزمایەتی نیە بەڵكو وێستگەی كاركردنە جا پاسەوانی یان شۆفێری بوون، بەڵام ئێستا بوەتە سەرچاوەی دارایی بۆی

پارەكان كەهاتن چۆن سپی دەكرێنەوە؟، سپیكردنەوەی پارە بەمانای ئەو ڕێگایانەی كە پارەیەكی نایاسای و ڕەشی پێ دەكرێتە سپی و یاسایی، شۆرنەوەی پارە و سپیكردنەوەی بەپێی یاسای هەموو وڵاتان
بەتاوان دادەنرێت و بەپێی جیاوازی وڵاتان
سزاكە دەگۆڕێت بەڵام لە هەموویانداڕێگا پێنەدراوە
بۆ سپیكردنەوە و كردنی بە یاسایی ئەم پارانە كۆمەڵێك نزیكایەتیان لەگەڵ دەوڵەمەندەكان پەیدا كردوە و دەیانكەنە شەریكی بزنزەكانیان و زۆر جاریش پێیان دەڵێن كار لە تۆ و پارە لە ئێمە، بەم جۆرە دەبنە خاوەن پرۆژە جا گۆڕینەوە و حەواڵەبێت یان عقارات و گواستنەوە و سوتەمەنی و زۆر شتیت ….؟

بابای خاوەن پێگە دەبێتە خاوەن ملیۆنان دۆلار لەسەر حسابی حكومەت یان دووكانە سیاسیەكەی كە دایناوە و ئەندامەكانی كردۆتە كاڵا و مامەڵەیان پێوە دەكات
ئەم جۆرە سیاسیانە خۆیان وەك خاوەن پارە ناناسێنن و هەمیشە دەكروزێنەوە و وەك كەسی ماندوی حكومەت و حیزب و نیشتیمان و خەڵك خۆی نیشان دەدات و خۆی دەكاتە فریاد ڕەس بەڵام هەر تەنها بە بیركردنەوەیەكی وردو سەرنجدان لە دەورووبەر و جموجوڵەكانی لەدەرەوەی ئۆفیسە سیاسیەكەی ( جا ماڵەوە بێت یان ئوتێلەكان) لەوە دڵنیا دەبی چ ماسكێكی بەستوە و چۆن دەیەوێ توانا و بەرهەمی گشتی توندی باخەڵی بكات
یەكێكیتر لە كێشە گەورەكان كە ئەمە زیانی بۆ ژێر خانی ئابوری وڵاتیش هەیە ئەوەیە كە پارە مۆڵەكان لە ناوخۆدا ناخەنەكار بەتایبەت لەو وڵاتانەی كە سەقامگیری سیاسی نیە و پێیان وایە خۆیان و سەرمایەكانیان دەكەونە بەردەم مەترسی و ناتوانن سود لە داهاتووی پارە مۆڵەكان ببینن، بۆیە ڕوو لە بردنەدەرەوەی پارەكان دەكەن بەناوی كۆمپانیای وەهمی و وەسڵی درۆینەوە پارەكان دەبەنە دەرەوەی سنور
توركیا زۆرترین پشكی بەر دەكەوێت ( بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەرەوەی دەسەڵاتی ڕەها) چونكە زۆرترین هەلی بۆ سەرمایەداری بیانی رەخساندوە و عەقاراتیش لە بواری گەشتیاریدا یەكیكە لە كارەكان كە پارەی پێ سپی دەكەنەوە، هەندێك جاریش پارەكان ناهێننەوە تا پێویست بە بردنەدەرەوەی بكات بەڵكو ئەوەی لە ڕێگەی سیاسەتەوە لەگەڵ توركیا دەستیان دەكەوێ هەر لەوێ دەخرێتە سەر حساب بانق و ساغ دەكرێتەوە( وردەكاری بۆ بابەتێكیتر)

ئەمە تەنها سەرە قەڵە مێكی ئەم بابەتانە بوون و دەچنە چوارچێوەی هوشیاری سیاسیەوە
چونكە كێشەی گەورەی حیزب و حكومەت و وڵات ئەم جۆرە بەڵایانەن لە دەسەڵاتدا حكومەت گەندەڵ دەكەن و لە سیاسەتدا دوكانی سیاسی و لە هەڵوێستدا بێ كەڵوێستی یان هەڵوێستی پێچەوانەی چاوەڕوان نەكراو و پێچەوانەی ئامانجی لێ بەرهەم دێت

بابەتی دواتر
چۆن بزانی بەرپرسەكەت لەو تایپەیە و خاسیەتەكانی چین ؟
نیشانەكانی ؟
چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بكەین

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو