پاسپۆرتی عێراقی لەکوێى ڕیزبەندى جیهانیدایە بۆساڵى ٢٠١٩؟

  • November 21, 2019
  • 427 Views
پاسپۆرتی عێراقی لەکوێى ڕیزبەندى جیهانیدایە بۆساڵى ٢٠١٩؟

بەپێی ئەو ڕیزبەندیەی کە بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی جیهان بۆ پاسپۆرتی ١٦٠ وڵات کراوە پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرتەکاندایە.


بەپێی ئەو ڕیزبەندیە، پاسپۆرتی فەرەنسی لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی جیهان بە کۆکردنەوەی ٨٣.٥ لەسەدای نمرەکان کە پێی بەخشراوە.

ئەڵمانیا ٨٢.٨٪ لەپلەی دووەمدایە، پاشان دانیمارک بە ٨١.٧ ٪ و دواتر هەریەکە لە سوید و نەرویج بە ٨١.٥ لەپلەی چوارەمدان ، هەروەها ئایسلاند لەپلەی پێنجەمی پاسپۆرتەکاندایە بە کۆکردنەوەی ٨١.٤٪.

لەناو دە ولاتی یەکەمدا هەریەکە لە ئیتالیا ، بەریتانیا، ئێرلەندا و ئیسپانیا هەیە.

پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبی

وڵاتی ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە لە وڵاتانی عەرەبیدا و لە ئاستی جیهانیشدا لە پلەی ٤٢دایە ، پاشان  وڵاتی کوەیت دێت بە ڕیزبەندی ٧٠یەم پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان.

لەسەر ئاستی ١٦٠ وڵاتی جیهان پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندی ١٤٩یەم پاسپۆرتددایە واتە یەکێکە لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان، وە کۆتا ڕیزبەندیش جەزیرەی قەنابلی ئینگلیزیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو