له‌ماوه‌ی چەند ڕۆژى رابردو لەچەند هەڵمەتێکى گەڕان وپشکنینى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” زیاتر25 ئه‌ندامی هەڵاتووى داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکراون، به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارى حه‌سه‌كه‌ی تێدایه.
هه‌سه‌ده له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیاوازدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داعش ده‌ستگیركراون، كه هه‌ندێكیان رۆڵیان له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا هه‌بووه.
ههسهدهئاماژەى بەوەشکردووە ، له دێره‌زور 22 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركردوه، چەند چه‌كداریشیان كوشتوه، كه به‌نیازبون هێرش بكه‌نه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هه‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش له حه‌سه‌كه ده‌ستگیركراوه، كه له كه‌مپی هۆل-ه‌وه پلانی بۆ هێرشه‌كانی داڕشتوه.
دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش‌یش له هه‌ڵمه‌تێكی جیاوازدا ده‌ستگیركراون، كه به‌هه‌مانشێوه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حه‌سه‌كه‌دا رۆڵیان هه‌بوه.