وڵات
وەزیری پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەهۆی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ولاتەکەیدا، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزادرا
وەزارەتی گەنجینەی ئهمریكا، سزای بەسهر محهمهد جهواد ئازهریی، وەزیری پەیوەندییەکان و تهكنهلۆجیای زانیاریی ئێراندا سەپاند و پێگه ئهلیكترۆنییەکەی راگرت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە شارەکانی ئێران، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی راگرت.
لە رۆژی هەینی ٢٠١٩/١١/١٥ لە شارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بەهۆی ئەوەی حکومەت نرخی لەترێک بەنزینی لە ١ هەزار تمەنەوە کرد بە ٣ هەزار تمەن، شۆفێران و هاووڵاتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیتان بە خۆپیشاندان کرد؛ سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە خۆپیشاندانەکاندا لانی کەم ١٠٦ کەس کوژراوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.