دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عێراق، فەرمان بە داخستنی نوسینگەی 9 كەناڵی ئاسمانى دەكات، بەهۆکارى پشتیوانی کردنیان لە خۆپیشاندانەكان و خۆپیشاندەران.
لەپێناوهیورکردنەوەى خۆپیشاندان وئاڵۆزیەکانى بەغداد ئەمڕۆ شەممە ، سەرچاوەیەك لە دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە”دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، فەرمانی بۆ داخستنی ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵە ئاسمانیەکان و ئێستگە ڕادیۆییەكان دەركردووە”.
بە وتەی سەرچاوەكە”كەناڵەكان بریتین لە: دیجلە، شەرقیە، ڕەشید، فەلوجە، هونا بەغداد، عەرەبیە حەدس، حوڕە عیراق، NRTی كوردی، كەناڵی ANB”.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر حكومەتی عیراق بەڵێنیدابوو، ئازادی ڕۆژنامەگەریی و ئازادی ڕادەربڕین بپارێزێت.











