كۆبونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق كۆتاییهات و به‌بێ هیچ لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن شانده‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری گه‌یشته شاری به‌غدا و پاش كۆبونه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق، بێ راگه‌یاندنی هیچ زانیارییه‌ك كۆتایی به گفتوگۆكانیان هات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس لهوهدهكهن، له دیداره‌كاندا هه‌ردوولا باسیان له پرسی بودجه و موچه و راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم كردوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتون به هیچ رێككه‌وتنێك و شانده‌كه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و ره‌نگه ئه‌وكات بگه‌ن به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی دابینكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی 2020ی فیدراڵی و راده‌ستكردنی نه‌وت به كۆمپانیای سۆمۆ، وه‌ك چۆن پێشتریش سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندبو، كه رۆژانه هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ست ده‌كات.