زیاتر لە هەزرا کەس لە کوردستان دەستگیرکراون رێکخروای هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، لە خۆپیشاندانەکانی خۆرهەڵاتی کوردستاندا، کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە هەزار کەسی دەستگیر کردوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١١/٢٣ رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێتریین راپۆرتی دەربارەی خۆپیشاندانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە زیاتر لە هەزار کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
رێکخراوی هەنگاو، جەخت لەوە دەکاتەوە، لە رۆژ شەممەی رابردو ٢٠١٩/١١/١٦ هەتا ئێستا هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان، ئیلام، ئورمییە، میهران و بۆکان و ناوچەکانی تر زیاتر لە هەزار کەس دەستگیرکراون و هیچ هەواڵێکیان نازاندرێت.