وڵات
گەندەڵییەکی گەورەی ئەنجومەنی کاروباری خانمان ئاشکرادەکرێت ژمارەیەک کەس لە ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ میلیۆن دینار لە داهاتی نەوت وەردەگرن، بەشێکی لە کڕینی کۆکاکۆلا و سوراودا خەرجدەکەن و ساڵانەش دوو سەد میلیۆن دینار موچە وەردەگرن.

ئەمشەو ٢٠١٩/١١/٢٣، ئاشنا عه‌بدوڵا و دابان محه‌مه‌د لە فراکسیۆنی گۆڕان لە په‌رله‌مانى كوردستان، راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کە تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کە سەر بەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمە ژمارەیەک کەسی بە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی داناوە و ساڵانە زیاتر لە ٢٠٠ دووسەد میلیۆ دینار موچە وەردەگرن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، لە داهاتی نەوت نزیکەی ٥ میلیۆن دیناریان داوە بە کۆکاکۆلا و سوراو و ٧٥ میلیۆن دینارییش دیارنییە چیان لێکردوە.
ئەو دوو‌و پەڕلەمانتارە، جەختیشیان کردوە، “ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له ماوه‌ى ڕابردودا و به پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى دارایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر 720,250,000 ( حه‌وت سه‌د و بیست ملیۆن و دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار) دراوه به ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان پاره‌كه له داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بوه و خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى 20175، سه‌ربارى وه‌رگرتنى سلفه‌ى جۆرا و جۆرى حكومه‌ت و به‌خشینه ناحكومه‌یه‌كانى وه‌ك یوئێن و ڕێكخراوه‌كانى تر.”











