دوای هۆشداریدان لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، شەڕی دژی چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە رۆژهه‌ڵاتی فورات لە سوریا دەستی پێ کردەوە.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا، لە راگەیاندراوێکدا بە زمانی کوردیی- شێوەزاری کرمانجی ژووروو، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاریی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فوراتت، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و فراوانتریان ده‌ستپێكردوه، ژمارەیەک چەکداری داعشیان كوشتوه و ژماره‌یه‌كیشیان چەکداری ئەو رێکخراوەیان ده‌ستگیركردوه”.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، جەختی لەوەشکردوەتەوە، به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابوو، به‌ڵام جارێكی تر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان توندتر و فراوانتر ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.
له ١٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٤-ەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دروست بووە، ده‌ستیكردوه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا.
