شیلادزێ: ئاسایشی پارتی دەستیکردوە بە دەستگیرکردنی هاووڵاتیان

  • November 24, 2019
  • 315 Views
شیلادزێ: ئاسایشی پارتی دەستیکردوە بە دەستگیرکردنی هاووڵاتیان

لە شیلادزێ و دەوربەری ئاسایشی پارتیی، دەستیکردوە بە دەستگیرکردنی هاووڵاتیان و ژمارەیەک لە دانیشتوانی سنورەکەی زیندانیی کردوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١١/٢٤، ئاژانسی رۆژنیوز نزیک لەپارتى کرێکاراى کوردستان pkk بڵاویکردەوە، ماوەی زیاترلەهەفتەیەکە ئاسایشی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، لە سنوری ناحیەی شیلادزێ-ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک، هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هاووڵاتیان دەسگیردەکەن.

جەختیشکردوەتەوە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوودا، زیاترلە١٥کەس لە عەشیرەتەکانی ئۆرەماریی، ڕێکانیی و زێباری دەستگیرکراون و ئەو کەسانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراون، دوای وتە لێوەرگرتن گوازراونەتەوە بۆ زیندانی مەسیف لە هەولێر.

ملڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانە تائێستا ڕوون نیە، لەسەر بابەتەکەش تا ئێستا ئاسایشى پارتى هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، هەروەها لەناو دەستگیرکراوەکاندا پێشمەرگەش هەیە.

ئەمەی خوارەوەش ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوەکانە:

١ . دلشاد قادر زێباری – پێشمەرگەی یەكێتی

٢. نوزاد ئەحمەد ئورەماری

٣. میعاد ئەحمەد ئورەماری

٤. شیمال سالح ئورەماری

٥. روژهات اغبال رێكانی

٦. جیهاد رژدی رێكانی

٧. شوكەت برقی ئورەماری

٨. پەروەر زبیر ئورەماری

٩. سەلاح حسێ رێكانی

١٠. شێرزاد هێتیتی

١١. صدقی حسن رێكانی

لە ٢٧ی مانگی ١ی ٢٠١٩، هاووڵاتیانی شیلادزێ خۆپیشاندانێکیان کرد وچەند بارەگا وبنکەیەکى سەربازى تورکیان سووتاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی تورکیا دووکەس شەهید بوون، دوای ئەوە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە سزا دەدەن، دواتر هەڵمەتێکى بەرفراوانى دەستگیرکردنی هاوڵاتیان دەستیپێکرد لەناوچەکە کە تا ئێستاش بەردەوامە.

سەرچاوە:ڕۆژنیوز

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو