وڵات: تایبه‌ت
هه‌رێم پشتیوانی حكومەتی ئێستا ده‌كات و موچه له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌رده‌گرێت
سبه‌ی جارێكی‌تر شاندی هه‌رێم روو له‌به‌غداد ده‌كاته‌وه و رێكه‌وتنێك له‌نێوانیان ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و رێكه‌وتنه راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌و رێكه‌ووتنه‌ی تا ئێٍستا ئه‌نجام دراوه به‌شێكی رێكه‌وتنه‌كه سیاسیه و به‌شێكیتری رێكه‌وتنێكی ئابوریه له نێوان هه‌رێم و به‌غداد.
هه‌ریه‌كه له به‌غداد و هه‌رێم پێویستیان به‌رێكه‌وتن هه‌یه هه‌رێم له‌پێناوی چاوپۆشی له هه‌ندێك بابه‌تی ئابوری و به‌غدادیش بۆ ماوه‌نه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێستا له حكومه‌تدان كه هه‌رێم ده‌توانێت پشتیوانێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌و گروپه سیاسیه‌ی ئێستا له حكومه‌تدان.
ئه‌ندازیاری رێكه‌وتنه‌كه
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم به شێوزای خۆی هه‌وڵی رێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی به‌ڵام به‌هۆی گوشاری لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، نه‌تواندرا ئه‌و رێكه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم یه‌كلایی بكرێته‌وه له كاتێكدا هه‌رێم ده‌یویست حكومه‌تی عێراق ناچار بكات به‌وه‌ی كه ده‌ست به‌رداری پرۆژه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ببێت و هه‌موو نه‌وتی هه‌رێم راده‌ست بكات، له‌به‌رامبه‌ردا قه‌رزی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن حومه‌تی عێراقیه‌وه له ماوه‌ی 3 ساڵدا بدرێته‌وه و باس له گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی توركیا و له‌گله‌َ گرێبه‌ستی روس نه‌فن نه‌كرێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروربارزانی شكستی هێنا، به‌ڵام دواتر هه‌ل بۆ نێچیرڤان بارزانی ره‌خسا كه به‌شداری بكات له‌و رێكه‌وتنه‌دا و خۆی وه‌ك ناوبژیوانێك خسته ناو ره‌وشه‌كه‌وه و رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه رێكه‌وتنه‌كه ڕێكه‌وتنێكی زاره‌كی بوو.
رێكه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كرا كه بدرێته كۆمپانیای سۆمۆ له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی یه‌كه‌می هه‌رێم پشتیوانی كردنی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی ئێٍتای عێراقه، بارزانی له‌و دانیشتنه‌یدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غداد به نهێنی له‌ه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامیداوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراقی 12.67ی بودجه‌ی به‌كاربردنی عێراق ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوشیه‌ته مه‌رج كه ده‌بێت به‌زوترین كات رێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه به زوترین كات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت تا یه‌كێكیتر له داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌رچه‌نده بارزانی له رۆژی 12ی ئه‌م مانگه پێشنیاری رێكه‌وتنێكی بۆ عادل عه‌بدول مه‌هدی كردبوو، به‌ڵام دوای دانیشتنی 12 لایه‌نه عێراقیه‌كه له ماڵی عه‌مار حه‌كیم كه له 18ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا،وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه‌ته‌وه كه په‌سه‌ندیه‌تی ئه‌و رێكه‌وتنه بكات، بارزانی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێكه‌وتنه زاره‌كیه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ئامۆزای گفتوگۆ كردووه و شێوازی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدول مه‌هیه‌وه بۆ رونكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و مانگه‌دا ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا كه‌وتبوو هه‌رێم كێشه‌ی بۆ دروست بوو بوو، مه‌سورور بارزانی له مه‌ترسیه‌كانی رێك نه‌كه‌وتن تێگه‌یشتبوو.
رێكه‌وتن له‌سه‌ر چی كراوه
دوێنێ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چووه به‌غداد، شانده‌كه پێكهاتبوو له (خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد).
هه‌رچه‌نده تا ئێٍتا به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵام(وڵات) له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی خۆیه‌وه‌زانیویه‌تی حكومه‌ت یه‌كلابوته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، وه‌ك جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاتریانه‌ی ده‌ست (وڵات) كه‌وتووه هه‌رێم‌و به‌غداد له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما رێكه‌وتوون، كه وه‌ك باس ده‌كرێت هه‌رێم بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات و حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان، گرێبه‌ستی روس نه‌فت، گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی توركیا) فه‌رامۆش ده‌كات، به‌شه بودجه‌ی 12.67%ی بودجه‌ی به‌كار بردن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان د‌كات كه له كۆی ساڵه‌كه‌دا نزیكه‌ی 11 تریلیۆن دیناره.
وڵات ئه‌وه‌شی زانیوه كه هه‌رێمی كوردستان جگه له راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی كار بۆ پاراستنی حكومه‌تی ئێٍستای عێراق و هێشتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات.
هه‌رچه‌نده رێكه‌وتنی كۆتایی نه‌كراوه به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ (وڵات) ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی راپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات لایه‌نه هونه‌ریه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه ته‌واو بكه‌ن و شێوازی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی 2020دا جێ بكه‌نه‌وه.
چی رووده‌دات؟
وابڕیاره سبه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی‌تر روو له به‌غداد بكاته‌وه و ئه‌م جاره شاندێكی هونه‌ریش له‌گه‌ڵیان سه‌ردان ده‌كات و به مه‌به‌ستی رێكخستنی ورده‌كاریه هونه‌ریه‌كان له كاتێكدا ئه‌و شانده‌ی سبه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی دارشتنه‌وه‌ی مافه‌كان و بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات له بودجه‌ی 2020ی عێراق كه ئه‌ه‌ری زۆری هه‌یه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
پێشتریش هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكی له ساڵی 2015دا ئه‌نجامدا بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدادا به‌ڵام هه‌رێم پیوه‌ی پایه‌ند نه‌بوو بۆیه حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به هه‌مانشیوه‌ی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه پێویه پابه‌ند بێت.
له بودجه‌ی 2019دا رێكه‌وتنێكی هاوشێوه كرا، ئێستا كه ساڵی دارایی 2019 له كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه، هێشتا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیا سۆمۆ نه‌كردووه، حكومه‌تی عێراقیش بودجه‌ی ته‌واوه‌تی به هه‌رێم نه‌داوه.
له ئیٍَستادا كه حكومه‌تی به‌غداد مانگانه بڕی (453 ملیار) دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێت، ئه‌مه پاره‌ی تایبه‌ته به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ستی سۆمۆ نه‌كات، هاتنی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام كیشه‌ی گه‌وره له ساڵی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات كاتێك پرۆژه یاسای بودجه ده‌بێته یاسا و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند ده‌كرێت، چونكه ئه‌مساڵ حكومه‌ت خه‌رجی به‌كاربردنی زیادی كردووه‌و عه‌بدولمه‌هدی له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا چه‌ندین لیستی به‌رفراوانی دامه‌زراندن بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌كردووه، ئه‌مه‌ش خه‌رجی موچه‌ی حكومه‌ت زیاتر ده‌كات‌و ئه‌گه‌ری دره‌ست بونی كێشه بۆ بودجه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كات به تایبه‌ت كه ئێٍتا حكومه‌ت له لاوازیدایه.
رێكه‌وته سیاسیه‌كه عێراقی ناچار كرد
پێشتر باسمان له‌وه كرد كه ڕێكه‌وتنه‌كه به‌شێكی سیاسیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه پشتیوانی بكرێت له‌لایه‌ن كورده‌وه بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنه وه‌ك زۆر قۆناغیتری هه‌رێم و به‌غداد له‌لایه‌ن سه‌ركرده شیعه‌كانه‌وه به‌كار هێندراوه له‌و كاتانه‌ی به‌غداد به‌هێز بووه‌ته‌وه كێشه‌ی بۆ هه‌رێم دروست كردووه.
پێشتر (وڵات)ئاشكرای كردبوو كه پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به چڕی پشتیوانی حكومه‌تی ئێستای عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێكی پێ واژۆ بكات له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا پشتیوانی مانه‌وه‌ی بكاتـ ئه‌و رێكه‌وتنه به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام هه‌ر كاتێك حكومه‌تی عێراقی به‌هێز ببێته‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆره.