هەرێم رووبەڕووی سزایەکی قورسدەبێتەوە

  • November 27, 2019
  • 417 Views
هەرێم رووبەڕووی سزایەکی قورسدەبێتەوە

هەرێمی کوردستان بەهۆی سکاڵای کۆمپانیایەکی نەوت کە دەربارەی ئاشتیی هەورامیی تۆمارکراوە، رووبەڕووی سزایەکی یەک میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلار دەبێتەوە.

ماڵپەڕی ئۆیل برایس، رایگەیاند کە”سایمۆن واتکس” شارەزای نێودەوڵەتیی بواری نەوت راپۆرتێکی ئامادەکردوە بە ناونیشانی “دوو ئابڕووچوون لە بواری نەوت و گەندەڵییەکان لە هەرێمی کوردستان تاکو بەسرە” کۆمپانیای “دێنتسی” بۆ بازرگانیی نەوت و گاز لە دادگای باڵای بریتانیا سکاڵایەکی لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاشتیی هەورامیی تۆمارکردوە تێیدا داوای قەرەبووی یەک میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلار دەکات.

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێشتر ئاشتیی هەورامیی بە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، سکاڵاکەی کۆمپانیای دێنستی کۆتایی پێهاتوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێک هەوڵی داوە دۆسیەکەی لە دادگای باڵای بریتانیاوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بۆئەوەی ئاسان ببێت لەسەری، بەڵام کۆمپانیاکە بەڵگەی تەواویی لەسەر گەندەڵییەکانی ئاشتیی هەوارمیی پێشکەش بە دادگاکە کردوە تەنانەت گواستنەوەی پارە و هەمواری بانکیەکەشی، بۆیە نەیتوانیوە بیگوازێتەوە، بەمەش حکومەتی هەرێم رووبەڕووی سزایەکی دیکە دەبێتەوە، کە بڕەکەی یەک میلیار و ٦٠٠ ملیۆن دینارە، جگە لە بڕی تێچوونی دانیشتنەکانی دادگا.

ماڵپەڕەکە ئەوە شی ئاشکرا کردوە، لە بەرامبەر هەندێک گرێبەستی نەوتدا ئاشتیی هەورامیی داوایکردوە بەشی ئەو بدات، بەڵام کۆمپانیاکە ئامادە نەبووە ئەو برە پارەیە بداتە هەورامیی، بۆیە لە بەرامبەردا ئاشتیی هەورامیی هەوڵی ناوزڕاندن و ناشرینکردنی کۆمپانیاکەی داوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو