یەک ملیار دۆلارى بنەماڵەى بارزانى لەوڵاتێکى عەرەبى بلۆک دەکرێت

  • November 29, 2019
  • 580 Views
یەک ملیار دۆلارى بنەماڵەى بارزانى لەوڵاتێکى عەرەبى بلۆک دەکرێت

وڵات

وەزیرێكی لوبنانی ئاشكرا دەكات كەبارزانی بڕی یەك ملیار دۆلاری دزەپێكردووە بۆ لوبنان و داوا لە دادگای وڵاتەكەی دەكات دەستی بەسەردا بگرێت.

وئام وەهاب وەزیری پێشووی ژینگەی لوبنان لە رێی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كرد كە بارزانی بڕی یەك ملیار دۆلاری بە ناوی كۆمپانیایەكی وەهمییەوە بردووەتە لوبنان كە ئێستا لە بانكی “بحرمتوسط” “دەریای ناوەڕاست”.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو پارەیە بە پێی یاسای سپی كردنەوەی پارە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و داواشی لە دادگای وڵاتەكەی كرد دەست بەسەر ئەو پارە گومانلێكراوەدا بگرێت.

وەزیرە لوبنانییەكە روونی نەكردووەتەوە كە مەبەستی لە “بارزانی”، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە یاخود كوڕەكانی یان نێچیرڤان بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.

تۆمەتباركردنی “بارزانی” بە دزەپێكردنی یەك ملیار دۆلار و سپیكردنەوەی پارە لە كاتێكدایە كە هەر ئەم مانگە میدیای ئەمریكا ئاشكرایكرد كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەنسوری برای، دوو كۆشكیان لە ئەمریكا كڕیوە بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار.

تویتەکەى ویئام وەهاب وەزیرى پێشووى ژینگەى لوبنان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو