وڵات:
كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ده‌ڵێت، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یاسای تاپۆكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان بگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان و ته‌نها بۆ پیشاندانی هێز و بێبه‌هاكردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان بووه.
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاساییلەپەرلەمانى کوردستان رایگه‌یاند، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسای تاپۆكردنی زه‌وییه زیاده‌ڕۆكان، چونكه پێشتر گفتوگۆكراوه و حكومه‌ت ره‌زامه‌ند بووه له‌سه‌ر یاساكه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی (شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) و (هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان) به‌شدار بوون له گفتوگۆكانی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه.
ه‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وی نوێ جەخت لەوەدەکاتەوە “گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاساكه ته‌نها بۆ بێبه‌هاكردنی بڕیار و یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستانه و بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن ئێمه هێزمان هه‌یه و ده‌توانین یاساكان ره‌تبكه‌ینه‌وه”.
كاوه عه‌بدولقادرئاماژەى ئەوشى ڕاگەیاندووە، پرسیارەكه‌ئەوەیە حكومه‌ت خۆی له گفتوگۆكانی پرۆژه‌یاساكه‌دا به‌شدار بووه و ئاگادار بووه و ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه، پرۆژه‌یاساكه‌ش رێكاره یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه به ڕه‌هه‌نده داراییه‌كه‌شیه‌وه، بۆیه تێبینییه‌كان جێی بڕوای ئه‌وان نین بڕوا پێهێنه‌ر نین بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه بگه‌ڕێننه‌وه.
پەرلەمانتارەکەى نەوەى نوێ ،باس لەوەش دەکات له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا دووباره ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت یاساكه به‌هه‌مانشێوه تێپه‌ڕێنرێت؟ یان تێبینییه‌كان وه‌ربگیرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر تێبینییه‌كانی حكومه‌ت بكرێت.