وڵات ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی بارزانی ئاشکرا دەکات

وڵات ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی بارزانی ئاشکرا دەکات

وڵات: تایبەت

ئەمڕۆسێ شەمە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا (ئەنەکەسە) کۆبویەوە و باسیان لە رەوشی رۆژئاوای کوردستان کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لەئەنجومەنى نیشتیمانی کوردی سوریا بە (وڵات)ی راگەیاند، بارزانی ئەمڕۆ بە وەفەکەی ئەنەکەسەی وتووە لە ەوڵدای لەگەڵ تورکیا تا بەشێوەیەکی فەرمی هێزی پێشمەرگەی رۆژ رەوانەی ئەو ناوچانە بکەینەوە کە لە ماوەی رابردو هەسەدە پاشەکشەی لێکردووە.

وڵات ئەوەشی زانیوە بارزانی لەو کۆبونەوەیەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەسەردانەکەى مەسرور بارزانى کە هەفتەى رابردوو بۆ تورکیا ئەنجامى دابوو، لەگەڵ گەورە بەرپرسانى تورکیا گفتوگۆی ئەوەی کردووە کە هێزی پێشمەرگەی رۆژ لەو ناوچانە جێگیر بکات بەو شێوەیە کۆمەڵگای نێودەووڵتی لە مەترسی گۆڕانکاری دیمۆگرافی دڵنیا دەکاتەوە. لە راگەیەندراوی بارەگای بارزانی باس لەوە کراوە کە لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا نیگەرانى خۆیان لەبارودۆخى ئێستاى ڕۆژئاواى کوردستان دەربڕیوە وترسیان لەگۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە نەشاردۆتەوە،لەلایەن هێزوگروپەتوندڕەوەکانى ناوچەکەوە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە کە سەبارەت بەداهاتوى ڕۆژئاوای کوردستان مەسعود بارزانى نەخشەڕێگەی لایەنە كوردییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەربەست ورێگریەکان و مسۆگەركردنی مافە سیاسییەكانی گەلی كورد وبەتایبەت پێگەى پێشمەرگەى ڕۆژ لە ڕۆژئاواى کوردستان ، بارزانی ئامۆژگاریی شاندەکەى ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو