دیاردەى نوشتەو سحرو جادو دەركردنی جن قەدەغە دەکریت

  • December 4, 2019
  • 649 Views
دیاردەى نوشتەو سحرو جادو دەركردنی جن قەدەغە دەکریت

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیاردەی سیحرو جاد و نوشتەو دەركردنی جن بەبیانووی جیاو بێبنەما قەدەغە دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، لەسەر پێشنیارێكی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی كە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ناردووە داوای بنەبڕكردنی دیاردەی (نوشتەو سحرو جادو دەركردنی جن) دەكات و لەبەرانبەردا وەزارەتی ناوخۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەنوسراوێكی فەرمانی بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم كردووە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی كاری پێویست بۆ نەهیشتنی ئەم دیاردە ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەكان، بنەبڕكردنی ئەم دیاردەیە یەكێكە لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

کۆپى نوسراوەکەى وەزارەتى ئەوقافى هەرێمى کوردستان دەست ولات کەوتووە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو