پێویستە هەموو دایک و باوکێک ڕەچاوى ئەم چەند خاڵە بکات لەبەرامبەرمنداڵەکانیدا

  • December 5, 2019
  • 390 Views
پێویستە هەموو دایک و باوکێک ڕەچاوى ئەم چەند خاڵە بکات لەبەرامبەرمنداڵەکانیدا

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە:

-چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵەکەت هەڵەیەکی باوە کە وادەکات دواتر متمانەی بەخۆی نەبێت و نەتوانێت خۆی بڕیار بدات

-دانانی یاساو ڕێنمای زۆر بۆ منداڵەکەت کە وادەکات ژیانێکی سەربازانەی هەبێت

-بەهەمان شێوە نازهەڵگرتنی زۆر یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان کە وادەکات منداڵەکەت باش دەرنەچێت

-بەراوردکردنی منداڵەکەت بە منداڵی دیکە یان تەنانەت خوشک و براکانی هەڵەیەکی گەورەیە و متمانە بەخۆبونی تێدا دەکوژێت.

-تا زیاتر بەسەر منداڵەکەتدا بقیژێنیت، زیاتر خوی خراپ دەبێت

-نابێت زیاد لە پێویست چاوەڕوانیت لە منداڵەکەت هەبێت و بارگرانی زۆری بخەیتە سەر شان

-بەکارهێنانی تاکتیکی ترساندن  بۆ منداڵ هەڵەیە و وادەکات منداڵێکی ترسنۆک بێت

-لە کۆتایدا بیرت نەچێت کە خۆت هەڵسوکەوتت چۆن بێت منداڵەکەشت وادەبێت، بۆیە پێویستە سەرەتا لە خۆتدا ڕەنگ بداتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو