حکومەتی هەرێـم و ناوەند رێککەوتن وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم و ناوەند دەربارەی پرسەکانی نەوت و قەرزەکان و بودجە رێککەوتن.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٢/٥، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوونییدا رایگەیاند” ئەرکی خۆمانمان لە دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی ناوەند جێبەجێکردووە، دانوستاندنەکان سەرکەوتوو بوون و داواکارییەکانی هەرێمیش لە بودجەدا جێگیرکراون.
وه‌زیری دارایی راشیگەیاند، پێشتر بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسیی بووه و بۆ بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ـیش ئێستا تۆپه‌كه له كۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی عێراقه و ئێمه وه‌ك شاندی دانووستانكاری حكومه‌ت كاره‌كانمان ته‌واوكردووه و ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده له به‌غداد له كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.
ئەوەشی روونکردەوە، ئەگەر به‌غداد رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات کێشەی موچە نامێنێت و حکومەتیش لە دانەوەی موچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی ٨ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ١٢ مووچه‌ی خانه‌نشینان قه‌رزاره وه‌زیری دارایی حکومەتی هەریمێ کوردستان جەختیکردەوە: توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین.
هه‌روه‌ها تونیمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک.
لەبارەى ئامادەبون ودەرکەوتنى شیخ باز لەگەڵ وەفدى هەرێم بۆ بەغداد وەزیرى داراى ئاماژەى بەوەکردووتى؛ بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو وەكو كەسێكی هونەری بۆ وەفدەكە زۆر هاوكاربوو خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاست و توانايەدا هەبووایە .
ئەم وتانەى وەزیرى داراى دواى ئەوەدیت بەشێک لەچاودیرانى سیاسى وئابورى ڕەخنەى توندیان لەدەرکەوتنى شیخ بازگرت لەدەرکەوتنى لەگەل شاندى هەریم بۆ بەغداد.
شێخ باز كه‌ریم به‌رزنجی، یه‌كێكه له بازرگانه گه‌وره‌كانی هه‌رێمى كوردستان، له ئێستادا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى كار گروپه، له دواى لادانى ئاشتى هه‌ورامیش له پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، ناوبراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راوێژى پێده‌كرێت و هاتۆته پێشه‌وه.