ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە و بڕیاری دا رۆژی 21-12-2019 كۆنگرەی چوارەمی سازبكات.
بەپیى زانیاریەکان “رۆژی 9ی ئەم مانگە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەڕێوەدەچێت و رۆژی 21-12ەش كۆنگرەی چوارەم ساز دەكەین”.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو، كە رەنگە كۆنگرەی یەكێتی بۆ ساڵی داهاتو دوابخرێت، كە خۆی بڕیاربو 7ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كادرانی یەكێتی لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبەكە لە سلێمانی گردبونەوە و گوشاریان دەكرد بۆ ئەوەی بڕیار لە بەستنی كۆنگرە بدرێت.
نویدەکرێتەوە …..