وەزیری دارایی:بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو

  • December 5, 2019
  • 395 Views
وەزیری دارایی:بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو

خۆزگە چەند کەسێکی وەک( شێخ باز) مان هەبوایە

دوای دەرکەوتنی شێخ باز بەڕێوبەری کۆمپانیای کاری پارتی لە شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکانی بەغداو بەشداریکردنی لەو گفتوگۆیانەدا، وەزیری دارایی رایدەگەیەنیت بونی شیخ باز لە دانوستانەکان زۆر بەسود بووە و خۆزگە چەند کەسێکی وەک شێخ بازمان هەبوایە.

ئەمڕۆ لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم،مەدح و سەنای شێخ بازی بەڕێوبەری کۆمپانیای کاری پارتیکرد لەوەفدی هەرێمدا بۆ گفتوگۆکانی بەغداو رایگەیاند: بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو، ئاماژەشی بەوەکرد وەكو كەسێكی هونەری بۆ وەفدەكە زۆر زؤر هاوكاربوو.

ئاواتی شێخ جەناب کە لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەزیری داراییە ئاواتەخوازیشبوو چەند کەسێکی وەک شێخ باز هەبوایەو وتی: خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاست و توانايەدا هەبووایە.

جێگای ئاماژەیە دەرکەوتنی شێخ باز لەکۆبونەوەکانی شاندی هەرێم بوبەجێگای پرسیاری هاوڵاتیان بەوەی هەبونی ناوبراو کەوا هیچ پۆستێکی حکومی نیەو تەنها بەڕێوبەری کۆمپانیای کاری سەر بەپارتیە چی پەیوەندییەکی بەحکومەتەوە هەیە.

کۆمپانیای کار کاری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەکات و بەکۆمپانیایەکی نزیک لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و پارتی دەزانرێت

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو