ئایا بۆخەڵکی هەرێم خۆپیشاندان ناکات؟

  • December 6, 2019
  • 355 Views
ئایا بۆخەڵکی هەرێم خۆپیشاندان ناکات؟


ئەمین بەکرمحمد

لەسەرو بەندی سەرکەوتنی خۆپیشاندانەکانی عێراق و لبنان ئەگەرچی بەڕێژەیش بێت ، ئەو پرسیارە زۆر دەکرێت بۆ لەهەرێمی کوردستاندا خۆپیشاندان ناکرێت ،لەکاتێکدا دۆخی هەرێمی کوردستان لەڕوی سیاسی و بەڕێوبەردن و ئابوری وداراییەوە زۆر لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵ خراپترەو گەندەڵی سیستەماتیک تان وپۆی

ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی بەستوەو دەست بەسەردا گرتن وپاوانکردنی دارایی گشتی و ناڕونی داهات ،و بەحزبیکردنی کۆمەڵگە ودەستێوەردانی دام ودەزگای بەڕێوەبردن و حوکمڕانی بنەماڵەکان، دنیایەک شکست وپاشەکشەی سیاسی وسەربازی وئابوریان بەسەر هەرێمی کوردستاندا هێناوە،و خەڵکێکی زۆریان کردۆتە قوربانی ،وبێ کاری، ونەبونی خزمەتگوزاریی، وسەختی زۆری ژیان وگوزەران ،ودەسەڵاتی ماڤیاکان، لەهەرە دیاردە هەستپێکراوەکانی ئەم هەرێمەن.؟!!

بەڕای من نەکردنی خۆپیشاندان لەئێستادا ناگەڕێتەوە بۆ نەبونی خواست یان ئازایەتی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە،
بەپێچەوانەوە زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان زیاتر بێ ئومێدو بێزارن لە شێوازی حوکمڕانی هەرێم وحزبەکان وتانەنەت بەشێکی زۆری فیگەرە سیاسیەکانیشی، ،بەڵام بەهەڵسەنگاندنی من چەند هۆکارێک هەیە ڕێگرە لەسەرهەڵدانی کەڵکەڵەی هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەربڕین، لەمڕۆدا ، لەهەرە گرنگترینیان نەبونی

بەرەیەکی سیاسی جەماوەری وڕێکخراوەییە لەناوخۆدا ، هەروەها نەبونی دڵنیایی لەپشتگیری نێودەوڵەتی وبەدەنگ هاتنی دەوڵەتان وەک ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و وئەمریکا وکۆمەڵێ دەوڵەتی تر بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق ولبنان و ئێران هەیانبوو ، بەدەیان کەناڵی ڕاگەیاندنیان تەیار کرد ،هەرچەند ئەمەیان ڕەهەندێکی سیاسی ململانێ ی وڵاتان وشەڕی هەژمونە، بۆیە ئەگەر بویسترێت خۆپیشاندانی جەماوەری هێمنانە لەهەرێم دژ بەگەندەڵی و حوکمی بنەماڵەکان بکرێت، پێویست لەپێشدا بەرەیەکی فراوانی سیاسی جەماوەری وڕێکخراوەیی بۆ دروست بکرێت، وبەپلەی یەکیش پشت بەخۆی ببەستێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو