عەلی حەمە ساڵح:بەهۆی گەندەڵیەوە (شێخ باز)مان داوەتە دادگا

  • December 6, 2019
  • 402 Views
عەلی حەمە ساڵح:بەهۆی گەندەڵیەوە (شێخ باز)مان داوەتە دادگا

دوای ئەوەی( شێخ باز )ی بەڕێوبەری کۆمپانیای کاری پارتی لە شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکانی بەغدا دەرکەوت و وەزیری دارایش رایگەیاند بونی شیخ باز لە دانوستانەکان زۆر بەسود بووە و خۆزگە چەند کەسێکی وەک شێخ بازمان هەبوایە، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایدەکات دۆسیەی شێخ بازیان داوەتە دادگا.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک له‌وه‌ڵامی کۆمێنتێکدا ئاشکرای ده‌کات شێخ باز یان داوه‌ به‌دادگا.

عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی دوو ساڵە تاپۆکردنی نایاسایی پاڵاوگەی کارم داوە بەدادگا.

ئاماژەشی بەوەکردووە بۆ کێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌و بۆری نه‌وت که‌لای کۆمپانیای کاره‌، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، ده‌ڵێت” له‌ به‌دواداچونین و چاوپۆشی ناکه‌ین”.

ئەمە لەکاتێدایە دوای ستایشەکانی وەزیری دارایی بۆ شێخ بازی خاوەنی کۆمپانیای کاری سەر بەپارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا روبەڕوی رەخنەو گلەیی زۆری لایەنگرانی گۆڕان بویەوەو ئەویش بە هۆکارى ئەوەی شێخ باز هیچ پۆستێکی حکومی نیەو هاوکات کۆمپانیایەکی حزبی هەیە کە هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابوری کوردستانەو داهاتەکانی نەوتی دیارنیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو