گەزیزە عومەر:پیرۆزبایی گەرمم بۆ بڕیارە گەرمەکەی پەرلەمانی کوردستان

گەزیزە عومەر:پیرۆزبایی گەرمم بۆ بڕیارە گەرمەکەی پەرلەمانی کوردستان

هونەرمەند گەزیزە عومەر بۆ پەرلەمانى کوردستان

پیرۆزبایتان لێدەکەم کە لەماوەى دوو مانگدا توانیتان وشەى (بەروار و زیادەڕۆیى) بگۆڕن کە ئەم دوو وشەیە بۆتە هۆى ماڵوێرانکردنى هەمووان

دەقى نووسینەکەى هونەرمەند گەزیزە عومەر:

دەرگاکەم لێ بکەنەوە یەک دنیا پیرۆزباییم بۆ هێناون
پیرۆزبایی گەرمم بۆ بڕیارە گەرمەکەی پەرلەمانی کوردستان
لەم بارو دۆخە هەستیارەدا کە دەنگی نارەزایی شەقامەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و شارەکانی عێراقی بە خوێن سور کردوە ،،
لەم ساتە پڕ لە ناڕونیەی چارەنوسی میلەتی کوردا ئەگەر هاوڕێیان و ئازیزانم رێگەم پێ بدەن بە توندی دەستی پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمان دەگوشم و پر بەدڵ پیرۆزباییان لێ دەکەم کە توانیان لەماوەی دو مانگی ئەم کابینە تازەیەدا دەست بەرن بۆ گەورەترین و هەستیارترین لە کیشە گەورەکانی میلەتەکەمان ئەویش گۆڕینی ئەم دو وشە یە کە بۆتە هۆی ماڵ وێرانکردنی هەموان ئەوانیش ( بەروارو زیادە ڕۆیی) ییە ئەمە نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆریتانە بەڕیزان بە رامبەر ویژدانی ئەو دەنگانەی کە پێتان دراوە ،،،،،،
ئەبێ هەمو کورد شانازیتان پێوە بکات کە تا ئێستا نەیتوانیوە دەس بەرێ بۆ بابەتێکی وا هەنوکەیی بە (کۆڕی زانیاری کوردیشەوە ) کە میژو و فەرهەنگی نەتەوەیەکە کە چی دڵسۆزی ئێوە گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە…
کاتێ چەندەها دایک و خوشکی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەردا جەرگیان دەسوتێ،،،،
کاتێ کە بێ کاری گەنجانی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە بڵاو بونەوەی دیاردەی بێ ئومێدی و خۆ لە ناو بردن ،،،
کاتێ کە موچەو قوتی دو ساڵی فەرمانبەران دیار نیەو بێ سەرو شوێنە ….
کاتێ کە فەرمانبەر هەمو مانگێک دەس لەسەر دڵ چاوەڕێ ی هاتن یان نەهاتنی موچەکەیەتی ،،،
کاتێ کێشەی کارەبا لە ساڵانی پیشو زۆر خراپترە ،،،،
کاتێ کە جەستەی حەمە ناوەکانی ڕۆژئاوا بە گازی فسفۆڕ دەسوتێ ،،،
کاتێ کە گەنجانی ڕۆژهەڵا ت بە کۆمەڵ ملیان دەکرێت بە پەتا،،،،
کاتێ شەری بایکۆتی کاڵا و درامای تورکی بۆتە بابەتی گەرمی سەردەم ….
کاتێ هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی وڵاتەکەم تا سەر ئێسقان دەنگی توڕەیان بەرز دەکەنەوە وگوێیان لێ ناگیرێت و هیچ مافێکیان بۆ دابین نەکراوە ،،،،
کەچی ئێوە ———-
لەم هەمو بارو دۆخە تەم و مژاوی و ئاڵۆزەدا توانیتان بوێرانە بێ گوێدانە بە رژەوەندی و پەیامی حیزبەکانتان کار لەو دو وشەیەدا بکەن و بە جوانترین وشەی تر بیگۆڕن بەڕاستی جێگەی دەس خۆشی و پیرۆزباییە کە لە مەودا بە دڵ و بە رۆح دەنگتان پێ بدرێت و هەمو پێکەوە بڵیین –
شوکور هوشیارە مەحوی تێ دەگا دونیا خەراباتە ،،،

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو