چەند سودێکی گێزەر تایبەت بە خانمان

  • December 7, 2019
  • 306 Views
چەند سودێکی گێزەر تایبەت بە خانمان

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە ساڵانە چەندین ژن بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدەن، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكیش گێزەر بە سودە بۆ نەخۆشیەكانی شێرپەنجە بە گشتی و شێرپەنجەی مەمك بە تایبەتی.

توێژینەوەكە لەزانكۆی هارفاردی ئەمریكا ئەنجامدراوە و لێكۆڵینەوەی لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیكی پێشوو كردووە كەلەسەر 7 هەزار ژن ئەنجامدراوە كە بەشێكیان ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجەی نزیك بووە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ماددەی كارۆتینۆیدی پێكهاتەی گێزەر، یەكێكە لە ماددە سود بەخشەكان بۆ لەشی ژنان و ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە.

توێژەرەكان داوایان لە ژنان كردووە ڕۆژانە و بە بەردەوامی بڕێكی گێزەر بخۆن، باشتریشە خواردنە ئەو سەوزە بە چەند شیوازێكی جیاواز بێت، هەورەها پێویستە لەكاتی ئامادەكردنیدا گێزەرەكە زۆر ورد نەكرێت، بۆ ئەوەی زۆرینەی ماددە سودبەخشەكانی لەپێكهاتەكەیدا بمێنێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو