هاوڵاتیەک” ڕونکردنەوەیەک لۆ وەزیری دارایی بەڕێــــز”

هاوڵاتیەک” ڕونکردنەوەیەک لۆ وەزیری دارایی بەڕێــــز”

دواى ئەوەى وەزیرى داراى لەکۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى دا ئاماژەى بەوقەرزانەکرد کە لاى حکومەتە هەردواى لێدوانەکەى وەزیری داراى هاوڵاتیان وفەرمانبەران توشى شۆک بوون ، لەوەى کە وەزیرى داراى زانیارى نیە سەبارەت بەوقەرزو پاشەکەوتەى کە حکومەت لەساڵانى ڕابردوو لەموچەى فەرمانبەران بریویەتى وبەشێکیشى لێ پاشەکەوت کردووە.

لێرەو لەوێ هاوڵاتیان وئابورى ناسان وبەشێک لەرێکخراوەکان داتاوئامارى ئەوموچانەیان بڵاوکردەوە کەلاى حکومەتە ولەم ڕێگەیەوە هاوڵاتیان ئەوپەیامەیان گەیاند بەوەزیرو وەزارەتى داراى وحکومەتى هەرێم کە نەکەن بیرلەوەبکەنەوە ئەوموچانەى فەرمانبەران لەبەین ببرێن.

ئەمە دەقى پەیامێکە بۆ وەزیرى داراى حکومەتى هەرێم کە لەپشکى بزوتنەوەى گۆڕانە

هاوڵاتیەک زانیاری درووست دەدات بە وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان

ڕۆنکردنەوەیەک لۆ وەزیری دارایی بەڕێــــز …

وا هەستم کرد وەزیری دارایی لە حیساب و کیتاب زەعیفە یان دەیەوێ خۆی لەو قەرزانەی فەرمانبەران بدزێتەوە ، وا لێرە خشتەی تەواوی قەرزەکانی خۆمی لۆ ڕەوانە دەکەم کەی مەجالی بوو با چاوێکی بە دیققەتی بداتێ و جارێکی تر حیساباتی لێ تێک نەچێ …

1 _ بڕی 2903000 دوو ملیۆن و نۆ سەد و سێ هەزار دیناری ڕێنمایی 32 ی تا ئێستا لا مایە …
2 _ چوار مانگی تەواوی 9 و 10 و 11 و 12 ی 2015 ..
3 _ 12 مانگی سالی 2016 بە پاشەکەوتی 65% ..
4 _ 11 مانگی سالی 2017 بە پاشەکەوتی 65% ..
5 _ مانگی 12 ی سالی 2017 بە تەواوی پاشەکەوت کرا ..
6 _ 11 مانگی سالی 2018 بە پاشەکەوتی 25% …

کۆی گشتی پارە پاشەکەوت کراوەکانم یان باشترە بلێم زەوتکراوەکانم دەکاتە 40505000 واتە چل ملیۆن و پێنج سەد و پێنج هەزار دیناری عــێراقی …

تێبینی / وەزیری بەڕێز ئەگەر لەو خشتەیەش حالی نابی ، ئەوا دەتوانم زانیاری زیاترت پێ بدەم ، ئەوە تەنها هی خۆمە جگە لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی هاوژینم ، کە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ئەویش زۆر کەمتر نیە لە هی خــۆم …..

نعمان محمد امین خدر

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو