وڵات
لاهور شێخ جەنگیی، لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا کۆبوویەوە داوای کرد، كوردانی رۆژئاوا بپارێزن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧، بە گوێرەی راگەیاندراوێک لاهور شێخ جەنگیی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان لە هەولێر، لەگەڵ شاندی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە پێكهاتبوون لە جیم جیفریی نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەعێراق و سوریا و ژەنراڵ ئیریك هیل سەرپەرشتیاری یەكە تایبەتییەكانی ئەمریكا لەعێراق و سوریا وستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان کۆبوویەوە.
جەختیش لەگرنگیی و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند كرایەوە، دواتر شەڕی داعش و پرسی كورد لەسوریا یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بووە و كە كورد لەعێراق و سوریا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا دابووە و شەڕی تیرۆریستانی داعشـیان کردەوە و تێكیانشکاندوە، بۆیە ناكرێت كورد لەسوریا بەتەنیا جێبهێڵرێت و دەبێت بپارێزرێن.
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە، بە بارودۆخی سیاسیی و سەربازیی و هەواڵگریی لەعێراق و سوریا کراوە، رەوشی عێراقیش یەکێک لەتەوەرەکانی تری کۆبوونەوەکە بووە، دەبێت حکومەت داخوازی خۆپیشاندەران جێبەجێبکات و چاکسازیی تەواو دەستپێبکات.