ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، گرنگی نەدان بە خواردنی ژەمی بەیانیان لەگەڵ خواردنی ژەمی ئێواران پێش دووکاتژمێر لە خەوتن ئاشکرا دەکات.
توێژینەوکە لە زانکۆی ساو باولوی بەرازیل ئەنجامدراوە و تێیدا توێژەران رایدەگەیەنن ئەو کەسانەی گرنگی بە ژەمی خواردنی بەیانیان نادەن و ژەمی ئێواران پێش دووکاتژمێر لە خەوتن دەخۆن، توشبوونیان بە جەڵەتی دڵ و مردنی پێشوەخت زیاترە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە لەسەر 113 کەسی توشبوو بە جەڵتەی دڵ ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە، 57٪ ی گرنگی بە ژەمی بەیانیان نەیاوەو 51٪ ژەمی ئێوارانیان پێش خەوتن خواردوە.
توێژەران رێنمایی دەدەنە هاوڵاتیان بە گرنگی دان بە ژەمی بەیانیان تاوەکو زیاتر گەرمۆکەکانی جەستە بسوتێت.