نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق:ٚ توندوتیژی راگرن

  • December 8, 2019
  • 243 Views
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق:ٚ توندوتیژی راگرن

نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە لە عێراق ئیدانەی سەركوت كردنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات و نیگەرانیی ڕێكخراوەكەی لەڕەوشی ئێستای عێراق دەربڕیوە.
 
جانین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، نیگەرانی ڕێكخراوەكەی لە ڕەوشی عێراق و هێرشەكانی سەرخۆپیشاندەران دەربڕیوە و داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە هەرچی زووە كاربكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە دژ بە خۆپیشاندەران دەکرێت.

بلاسخارت لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بە هێرشەكانی شەوی هەینی شاری بەغدا كردووە و دەڵێت: “ئەو هێرشانەی شەوی هەینی كوژران و برینداربوونێكی زۆری لێكەوتووەتەوە و کارێکى وەحشیگەرانەیە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین ناسنامەی ئەوكەسانە ئاشكرا بكات كەهەستاون بەو کارە”.

شەوی هەینی لە ئەنجامی تەقەکردنی ژمارەیەک چەکدار لە خۆپیشاندەران لە بەغدا نزیکەى ٢٥ کوژران و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بریندار بوون

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو