ئەمڕۆ دووشەممە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم بەڕێوەدەچێت و تێیدا 466 ئەندام بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن.
کۆنفرانسی مەڵبەندەکان لە کاتژمێر ٨ بەیانی دەستی پێكرد و هەتا سێی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو حەوتی مانگ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت بەڵام سەرکردایەتی ئەو حزبە کۆنگرەکەی بۆ ٢١ مانگ دواخست.