فۆتۆ : Rawa Hamasur
پوره کابان هەر لە ساتی هاتنە دنیایەوە سەختییەکانی ژیان بەرۆکی گرت و ئەویش بەرەنگاری کۆژانەکان بۆوە ،لە سوچێکی ژوورە سادەکەی دا درێژە بەژیان دەدات.
مانەوە و تەنیایی ڕۆژگار چرچ و لۆچی خستۆتە سەر ڕووخسار ودەستەکانی، ئەو هەر بە یادەوەری شنەی هەواری جارانی گوندەکەی ژیان دەکات و شت و مەکەنهکانی دوێنێی یادگاری و بەرجەستەی ئەمڕۆنی ئەو وەڵامی سەرمای سەختی زستان بە گەرمی سۆبەی داران دەداتەوە و بەدەم قوڵپی چا لێنانەوەگڕی پشکۆی ئەوینی بۆ دۆست
و میوانەکانی هەمیشە دەگەشێنێتەوە تەنانەت پەلەوەرەکانیش دەبنە دۆست و دێنە دیداری لەنزیکەوە کاتێ
لێی ڕادەمێنی تۆمار و ئەرشیفێکی سەخت و دژواری ڕابردووی درک پێ دەکەیت وەلێ بە گفت و لوتف و خەندەی شیرینی ئازارەکانی دەشارێتەوە و دنیایەک لە جوانی و ڕۆحی لێبوردەییت بۆ بەیان دەکات.
لۆکەیشن : گوندی شێخ ئاودەلان ، ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر