بەوێنە: ببینە لەپاسپۆرتى سلێمانى چۆن پێشوازى لەخانەوادەى شەهیدان دەکێرێت

  • December 11, 2019
  • 237 Views
بەوێنە: ببینە لەپاسپۆرتى سلێمانى چۆن پێشوازى لەخانەوادەى شەهیدان دەکێرێت

لەئەکاونتى تایبەتی نەقیبی مافپەروەر هاوژین عەبدوڵا وەرگیراوە

سوپاس بۆ بەڕێز عمیدی مافپەروەر ( سالار عبداللە ) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بۆ پەسەند کردنی پێشنیارەکەم

دیارە نەتەوەی کورد یەکێکە لەو نەتەوانەی بە درێژایی مێژوو شەھیدی داوەو وە بە ئێستاشەوە بەردەوام لە شەھید دانە ، وە شەھید بوونمان ئەوە نەبووە ھەرگیز دەست درێژی بکەینە سەر ماف و خاکی نەتەوەو وڵاتانی تر ، بەڵکو ئەو شەھیدانەی داومانە تەنھا داوای مافی خۆمان و نەتەوە بوونی خۆمان کردووەو لە بەرگری کردندا بووین و ھەموو کات نەتەوەکانی تر ویستویانە دەست درێژی بکەنە سەر خاکمان و وەک پلە دوو بژین…

وە کاتێ کوردێک شەھید دەبێت ھەموو نەتەوەی کورد زەرەرمەند دەبێت و ھەمووان پرسەمان دەبێت بەڵام زەرەرمەندی یەکەم دایک و باوک و خوشک و برا و مناڵی شەھیدەکەیە کە بە درێژایی ئەم ژیانەی ماویانە بە خەفەت و ئازار بەسەری دەبەن ، وە کاتێ دایک و باوکی شەھیدەکە یان خوشک و برا و مناڵەکانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەک دەکەن ئەرکی ھەموومانە ڕێزی تەواویان لێبگرین و ھەموان ھاوکاریان بین و ھەست بەوە بکەن کە ھەموو کارمەندان وەک کوڕ و کچی ئەوانن ، چونکە ئەگەر منداڵەکەیان یان باوکیان شەھید نەبووایە ئێستا ئەوان لەگەڵیان دەھاتن بۆ بەرێوەبەرایەتیەکان بەس لەم کاتەدا کە لە دەستیان داوە لە پێناو ئەم کوردستانەداو ئێمە کارمەندی دایرەکانین و بە ئازادی دێین و دەڕۆین لە سایەی ئەوانەوە ئێمە دەستمان کەوتوە .بۆیە دەبێت لە ڕێز گرتن و ڕوو خۆشی و بە زووترین کات کارە یاسایی و ئیداریەکانیان بۆ تەواو بکەین و خۆمان بخەینە شوێنی ڕۆڵەکانیان.

بۆیە پێشنیارم کرد بۆ بەڕێز بەڕێوەبەرمان کە ھەر کاتێ کەسێک بە پێناسێک خۆی ناساند کە کەسی دەرەجە یەکی سەربەرزی شەھید و ئەنفال و کیمیا بارانە ، ئەوەندە خزمەتی بکەین کە ھەست بکات ئەگەر ڕۆڵەکەشی بمایەلەوێ دەوامی بکردایە ھەر ئاوا خزمەتی بکردایە ، وە ھەر لەو ڕۆژەدا و بە بێ سەرە ئیشەکەی بە ( VIP) بۆ جێبەجێ بکەین وە ھەست بە ئارامیەک بکات و بزانێت کە چەند پێزانین بۆ لە دەست دانی ڕۆڵەکەی…

خۆشبەختانە بەڕێوەبەرمان پەسەندی کردوو چووە بواری جێبەجێ کردنەوە. وە لەم کاتەدا ئەو تابلۆیەیی لەم پۆستەدا دای ئەنێم لە پرسگەوە ھەر چوار ھۆڵەکە ھەڵمان واسی بۆ خزمەت کردنیان.

نموونە وێنەی یەکەمی ئەم پۆستەم وێنەی
به‌ڕێز خاتوو ( فه‌هیمه‌ ئه‌مین حه‌سه‌ن ) دایكى شه‌ش كوڕو خوشكى دووبراى شه‌هیدى قاره‌مانە ، کە بە ھەزارەھا دایک و باوکی جەرگ سوتاومان ھەیە لەگەڵ ھەزارەھا منداڵی بێ باوک کە لە پێناو ئەم نیشتیمانە لە دەستیان داوە خزمه‌تكردنى كه‌سوكاره‌ ڕووسوره‌كه‌یان ئه‌ركه‌ كه‌مترین وه‌فایه‌ ، هه‌رده‌م له‌حزورى گڵكۆى نه‌مرییاندا ده‌ستمان به‌سنگه‌وه‌ده‌بێت
پێویستى ئاماژه‌بۆكردنه‌ به‌ڕێز خاتوو (فه‌هیمه‌ ئه‌مین حه‌سه‌ن) دایكى شه‌ش شه‌هیدى قاره‌مانه‌ به‌ناوه‌كانى ..
نورى ئه‌حمه‌د عه‌لى
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لى
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د عه‌لى
سه‌عید ئه‌حمه‌د عه‌لى
فایه‌ق ئه‌حمه‌د عه‌لى
عه‌لى ئه‌حمه‌د عه‌لى
له‌گه‌ڵ دووبراى شه‌هید به‌ناوه‌كانى
شه‌هیدى فه‌رمانده‌ عادل ئه‌مین ناسراو به‌مامۆستا عادل .
شه‌هید جه‌لال ئه‌مین .

بۆیە ھەموو کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان نەک تەنھا ڕێز بەڵکو دەبێت ھەر کاتێک ئیشیان لای ئێمە بێت دەست بە سنگمانەوە بگرین و کارەکەیان بە زووترین کات بۆ تەواو بکەین…

درود بۆ ھەموو شەھیدانی کورد و کوردستان و سەربەرزی و گەورەیی بۆ خانەوادە بەڕێزەکانیان….

کۆمێنتی یەکەم تێبینیەکە لەسەر کارو بارەکانمان

نقیبی مافپەروەر
ھاوژین عبداللە احمد
پاسپۆرتی سلێمانی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو