وڵات
ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای چاکسازیی موچە و دەرماڵە کەمێک پێش ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندکرا و ڕەوانەى پەرلەمان کرا.
به‌پێى ره‌شنووسى كۆتایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى تێدایه وه‌كو كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاکان، برینی موچە نایاساییەكان.
هاوکات یەكخستنی پلە وەزیفییەكان، لادانی بن دیوارەكان و پاك كردنەوەی لیستی موچەی شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامی سەنگەر و چاودێری کۆمەڵایەتـی لە كەسانی ناشایستە.
چەند زانیاری وئامارێک لە ڕەشنووسی چاکسازیی موچە و دەرماڵە ئەم خاڵ وبەندانەى تێدایە
له پێشنیازی یه‌كه‌می خانه‌نشینی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان :
موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مانتار به نموونه * 2.5% =
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی بنه‌ره‌تیه‌كه 5.500.000 بێت * 2.5 = 1.375.000
ئینجا موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌كه (5.500.000) * 2.5% * ساڵانی خزمه‌ت/ 12 ( ئه‌گه‌ر 15 ساڵ بێت) = 3.433.500 دینار
ئه‌گه‌ر ساڵانی خزمه‌تی 35 ساڵ بێت
5.500.000 * 2.5% * 35 ساڵ خزمه‌ت/ 12 = 6.187.500
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابێت موچه‌ی خانه‌نشینی رێژه‌كه‌ی بگاته له‌سه‌دا حه‌فتای كۆی موچه‌ی ئه‌وه‌ی له دواین رۆژانی خزمه‌تكردن وه‌ریده‌گرێت كه‌واته موچه‌كه‌ی ده‌بێته 5.600.000
كه‌واته به‌پێی پێشنیازی یه‌كه‌م كه‌مترین و زۆرترین موچه‌ی خانه‌شینی په‌رله‌مانتاران كه به نموونه وه‌رمانگرتووه له نێوان ( 3 ملیۆن چوارسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار) بۆ ( پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت) .