وڵات
بەپێى پێشبینیەکانى کەشناسى هەرێمی كوردستان لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتوودا شەپۆلێكی ترى بەفر و باران چەند ناوچەیەکە هەرێم دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەشی تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراقەوەى پشت راست کراوەتەوە، کە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ڕوولە عیراق و هەرێمى کوردستان دەکات و بارانێكی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت ئەگەرى بەفربارین لەناوچەشاخاویەکان لەئارادایە.
ڕاپۆرتەكەى کەشناسى عێراق ئەوەى ڕاگەیاندوە ، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بەتایبەتی لە ڕۆژی شەممەدا.
ئاماژەى بەوەشکردووە ، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا تاڕادەیەک ئاسایى دەبێتەوە و كۆتایی بەوشەپۆلەسەرمایە دیت ،هەروەها لە ڕۆژی یەك شەممەوە پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە بەبەراورد بەڕۆژانى هەینى وشەممە .