وڵات
تەندروسیتی عێراق دواین ئامارى بریندار وکوژراوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى ئاشکراکرد لە خۆپیشدانەکاندا ٥١١ کەس کوژراون، جەختیش دەکاتەوە کوژراوەکان بەزۆری لە شەش شاری وڵاتەکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٢/١٢، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە شاری بەغداد بە ماڵپەڕی “العربي الجديد”ی رایگەیاند: لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران، زتاتر لە ٥١١ کەس کوژراون کە تەمەنیی ٥٠ کەسیان لە خوار ٢٠ ساڵەوەیە.
العربي الجديد ئاماژەی بەوەشکردوە، کوژراوەکان بە زۆری لە شارەکانی بەغداد، ناسرییە، نەجەف، كەربەلاء و بەسرە و ميسان-دان، هەوروەها بەگشتیی زیاتر لە ٢١ هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
لە سەرەتای مانگی ١٠ی ٢٠١٩ خۆپیشآندانەکان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێکردوە، خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی هەلی کار، نەمانی گەندەڵیی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی دەکەن، لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی هەموو بەرپرسانی وڵاتەکە دەکەن.
هاوکات لەچەند هەفتەى ڕابردوو سەرۆک وەزیرانى عێراق لەژێرفشارى خۆپیشاندەراندا دەستى لەکارکێشایە خۆپیشاندەران بەردەوامن لەناڕەزاى دەربڕین.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق تۆماری ئاماری فه‌رمی له‌باره‌ی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه به یونامی، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان زۆر زیاتر بێت.
له كاتێكدا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له عێراقدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراوه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه، هاوكات ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر، نایاسایی و نه‌گونجاو دژبه خۆپیشانده‌ران و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا.
له عێراق خۆپیشاندانه‌كان كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه دژبه حكوومه‌ت ده‌ستیانپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه. له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا به تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژبه هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی له 29ی تشرینی دووه‌مدا ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرا.