تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ك سزایه‌ك هه‌ژماری تایبه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی داخست.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئەمڕۆی هەژماری تایبەتی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی داخستوە، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە هێز.
داخستنی هەژمارەکەى دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی کانونی یەکەمی 2019، قەیس خەزعەلی تویتێکی کرد لەبارەى بڵاوبوونەوەى وێنەى کەسێک کە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانێکى شاری بەغدا بە بیانوی کوشتنی پێنج خۆپیشاندەری تر تەرمەکەیان هەڵواسی بوو.
لە تویتەکەیدا قەیس خەزعەلی دەپرسێت “تاکەى ئەم ئاژاوە و نەبوونی یاسا و لاوازی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت”.