ئەفراح شەوقی
زیاتر لەدوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر تەمەنی راپەڕینەكەی عێراق، كەتیایدا عێراقیەكان پێوەری ژیانیان گۆڕیو ئەو بێدەنگیەی لەبەرانبەر گەندەڵیو وێرانكاری شارەكانیان هەبوو گۆڕییان بۆ بزوتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی راستەقینە بەمەبستی گۆڕانكاری، رووبەڕووبونەوەی حكومەت كەلەدوای ساڵی 2003 فێری بوین، بەڵام حكومەت بەچەك روبەروی دەنگی ئاشتیخوازانەی جەماوەر بویەوە، وەزۆری لێ كوشتن كەباوەری وابوو دەتوانێت پاشەكشەیان پێ بكاتو بێدەنگیان بكاتو رازییان بكات بەئەمری واقیع، بەڵام گەل پێداگری كرد لەسەر بەردەوام بونو تێپەراندنی بارودۆخە دژوارەكان، وەرخاوەنی یەك بریار بوون ئەمجارە، بریارەكەشیان بریتی بوو لەگۆڕینو هەڵبژاردنی حكومەتێكی نوێی یەكسان كەتەنیا باوەڕی بەعێراق هەبێتو مافی گەلەكەی بدات ئەو مافەی كەكوتلە سیاسیە گەورەكان لێیان زەوت كردبوون.
ئەمە رووبەڕووبونەوەیە خەونی زۆرینەیانە كەنیشتمانەكەیان ئەوە دەهێنێت ئەوان هەموو جۆرە ستەمێك كەتیایدا ئەنجام دەدرێت رەت بكەنەوە، ئەمرۆش دەبێت ئەوە بڵێین كەهەموو ئەو لایەنانەی شكستیان هێناوە لەوەی خێر ببەخشن بەووڵات دەبێت بڕۆن، وەحكومەتێكی هەڵبژێردراو دڵسۆز بێتە ئاراوە كەتوانای سەرلەنوێ هەستانەوەی عێراقی هەبێت، لەدوای ئەو چەند ساڵەی كەپاشەكشێی بەخۆیەوە بینی.
دوای 16 ساڵ لەتەمەنی حكومەتەكان كەدەستیان بەسەر فەرمانڕەوایی ووڵاتدا هەبوو باوەریان وابوو كەئیتر بێدەنگی مانای زیاتر وێران بوونی ووڵاتە، وەهیچ شتێك نیە جگە لەیەكبون بۆ وەدەرنانی گەندەڵكاران
خۆپیشاندەران لەمەیدانی خۆپیشاندانەكان بەئاشكرا ووشەی ” بڕۆن” یان دەوتەوەو بەشێوەیەكی ئاشكرا نوسیبویانو لەسەر لافیتەی گەورە خستبویانە بەرچاوی ئەو بەرپرسانەی كەنەوویستراون بەهەموو جۆرێك، خۆپیشاندەرانی عێراقی دوای 16 ساڵ لەتەمەنی حكومەتەكان كەدەستیان بەسەر فەرمانڕەوایی ووڵاتدا هەبوو باوەریان وابوو كەئیتر بێدەنگی مانای زیاتر وێران بوونی ووڵاتە، وەهیچ شتێك نیە جگە لەیەكبون بۆ وەدەرنانی گەندەڵكاران لەهەموو پارتە شكستخواردوەكانی كەسودیان لەعێراق بینیوە بەتەنیا بۆ خۆیانو دزی زۆریان كردوە لەسەر حسابی گەلی ستەملێكراو.
لەبەرانبەر توندوتیژییەكانیشی حكومەت تۆمەتی ناڕەوای بۆ خۆپیشاندەران هەیە بەوەی ئەوان دەستیان لەپشتەوەیە یاخود لەلایەن ئیسرائیلو ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن، هەروەها تۆمەتباركردنیان بەوەی ئەوان تێكدەرو دزن، وەچەندین تۆمەتی تر، وەكردنەوەی چەكی ڕاستەقینە بەرویانداو بەوهۆیەشەوە زیاتر لە400 هاوڵاتی شەهیدكراونو 17 هەزار بریندارن، هەمووئەمانەش تەنیا لەپێناوی مانەوەی خۆیان لەپۆستەكانیان باگەلیش بروات بۆ دۆزەخ، وەئەمەش هۆكارەكەبوو كەپشتی حوشترەكە بشكێنێتو بەسەدان كەس هاتنەدەرەوە لەشارو شارۆچكەكانی عێراقی بەمەبەستی دەركردنیان.. خۆپیشاندان پشتیوانیو نارەزایەتیەكی نیشتیمانیانە بوو بۆ ئەوەی كەعێراق بەهێزە لەكاتی دوژمنایەتیو ئەوان بەئاشتیخوازانەیانو یەكگرتوییان توانیان روبەرو ببنەوە لەگەڵ حكومەتێكی گەندەڵ كەرۆڵەكانی دەكوژێت لەپێناو مانەوەی لەدەسەڵات.
بەم شێوەیە یەكەمین نیشانەی سەركەوتنی گەل دەركەوت بەراگەیاندنی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت عادل عەبدولمەهدی، وەئەوەش مانای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت بەتەواوەتیو نەبونی حكومەتێكی شوێنگرەوەش كەتوانای گوێگرتن لەداخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی هەبێت.. ئەمە یەكەمین زەنگە وەگەل چاوەرێی چارەنوسی داواكارییەكانی دەكات بەدادگاییكردنی بكوژی خۆپیشاندەرانو پێكهێنانی حكومەتێكی راگوزەری نوێ بەهەبوونی دەسەڵاتی فراوان لەیاسا دەركردن بۆ نمونە یاسایەكی یەكسان بۆ هەڵبژاردن، وەهەڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێ كەتوانای هەبێت بەدەستەبەری یەكسانیو دادپەروەری لەنێوان هەمووان وەپێویستە تەنیا ئینتیمای بۆ نیشتیمان هەبێت.
گەل پلانی هەزاران میلی دەستپێكردو ئەمڕۆش بەرهەمەكەی دەچنێتەوە، ئەگەرچی لەدوای ئارامگرتنێكی درێژو زیانی گیانی گەنجانو منداڵانەوە هات، كەدڵ بەخەمبارییەوە ماتەمیان بۆ دەگێرێت بۆ ئەوانو بۆ دایكانی ئەوان كەهەڵگری گەورەترین ئازارەكانن.
عێراق مافی خۆیەتی .. ئەمە ووتەی یەكێك لەدایكی شەهیدەكان بوو كاتێك تەرمی كورەكەیان دەخستە ناو گۆڕەوە، وەپەیمانی بەنیشتیماندا كەزیاتر ئازاو خۆراگر بن هەتا هەموو مافەكانیان بەدەست دەهێنن.
خۆپیشاندانەكان ئەوەی پشتراستكردەوە، كەتوانایەكی گەورەی هەیە لەكۆكردنەوەی جەماوەرو رێكخستنی دەنگیانو یەكگرتنیان لەدیمەنێك كەپێشتر نەمانبینیوە، گۆڕەپانی خۆپیشاندەران كەهەمووان روی تێدەكەنو لەگەڵ خۆیان خواردنو خواردنەوەو جلو بەرگو دەرمانو پێداویستی تر دەبەن بەمەبەستی یارمەتیدانی براو خوشكەكانیان، وەئەم تابلۆیە بۆتە داستانێكی مرۆڤایەتی بێوێنە كەمێژوو بەچەندین لاپەڕەی شانازیو كەرامەت دەینوسێتەوە. لەكۆتایشدا عێراق سەردەكەوێت.