وڵات
لەنوێترین تویتدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریكا پیرۆزبایی خۆى ئاراستەى بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد و پیێ رایگەیاند کەلێرەبەدواوە ئەمریکاو بەریتانیا ئازاد دەبن لە ئەنجامدانی رێککەوتنی.
له تویتهکەیدا تره‌مپ ئاماژەى بەوەکردوە: “به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا به‌ده‌ستیهێنا، پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسن ده‌كه‌م”.
تره‌مپ باسیشی له‌وه كرد كه دوای برێكسیت به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ئازاد ده‌بن له ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی ئازاد و، رایگه‌یاند، “ئه‌و رێككه‌وتنه له هه‌ر رێككه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێت زۆر گه‌وره‌تر و سوودبه‌خشتر ده‌بێت”.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌رچووه پارتی پارێزگاران به رێبه‌رایه‌تی جۆنسن به به‌ده‌ستهێنانی 388 كورسی په‌رله‌مان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه. به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌كاته 326 كورسی تێپه‌ڕاندووه و دوای دوو ساڵ سه‌رله‌نوێ توانی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.
پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی جێرمی كۆربین، كه گه‌وره‌ترین ركابه‌ری جۆنسن بوو به به‌ده‌ستهێنانی 191 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌و شێوه‌یه‌ش پارتی كرێكاران له‌و 262 كورسیه‌ی له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 2017دا به‌ده‌ستیهێنان 71 كورسی له‌ده‌ستدا و دووچاری یه‌كێك له خراپترین شكسته‌كانی مێژووی بووه‌وه.