لەئەکاونتى تایبەتى عبدالرحمن تاوگۆزی وەرگیراوە
بۆ هەموو ئەو ئەو ئازیزو قوتابخانانەی داوایان
لێکردووم ، بەڕێزەوە دەتوانن لێرەوە وەریبگرن.
تەنها خاوەنداری ناوەکە پارێزراو بێت ، ئازیزن .
۱ – ئاڵای کورد
لە نـێـو دڵــمان هەڵــکـراوە ئاڵای کورد
لەسەر سەرمـان دامانـناوە ئاڵای کورد
هێمای(بوون)و پێناسی کورد بوونمانە
نانەوێ ، خوێـنمان بۆ داوە ئاڵای کورد
شەکانەوەی شنەی ڕۆحی کورد بوونە
مژدەی پرشـنـگی هەتاوە ئاڵای کورد
وزەی ( مان )و تـەزووی کار و خەباتە
سۆمای چاو ،وزەی هەناوە ئاڵای کورد
هەر کوردین و کوردسـتانـیـن تا ئەبەد
شکۆی کوردە تا کورد ماوە ئاڵای کورد
لە ئاسـۆوە پەخـشـە پرشـنـگـی خۆری
بەڵێ شـوێـنـی دڵ و چاوە ئاڵای کورد
لە سەر لوتـکـەی ئـومـێـدە دایـنـاگرین
بۆ کورد ئـەم : ئاڵا شـیاوە ئاڵای کورد .
عبدالرحمن تاوگۆزی 13/12/2019
۲- ئـــــــــــاڵا
هەڵپەڕن لێدەن چەپڵە
دەنگی مۆسیقاو تەپڵە
ئــەمــڕۆ : ڕۆژی ئاڵایە
ئـاڵای کــوردان بــاڵایە
٭٭٭
شەکـانــەوەی شادیـیە
ســــروودی ئــازادیـیە
خۆری ئاسۆی تیاڕوونە
پەیامی ڕێـی یەکبوونە
٭٭٭
ئــاڵای نەخشـیـنی وڵات
خۆری هیوای تیاهەڵهات
بـۆ کـورد و بـۆ مانەوەی
پـێویـسـتـە شەکانەوەی
٭٭٭
ڕۆژی ( ئاڵا ) لەگـشـتـی
لە کورد : ورد و درشتی
پڕ پـیـرۆزی و پـڕ شادی
کـوردان بــژیـن ئــازادی.
عبدالرحمن تاوگۆزی شەوی 12/12/2019

