وڵات
لەناوچە کوردیەکانى ڕۆژئاوای کوردستان، سەربازانی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی، دەستیان بە تاڵانکردنی گرنگترین شوێنەوارە مێژوییەکانی سنورەکە کردووە کە بە ناوچەی شوێنەواری مێژووی “عهین داره” ناسراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەربازانی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی، چونەتە ناوچەی شوێنەواری “عهین داره” لە سنوری شاری عەفرین، دەستیانکردووە بە تاڵانکردنی پارچە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە.
ئاماژەبەوەشکراوە کە، چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا یەکێک لە گرنگترین شوێنەواری مێژووی ئەو ناوچەیان دزیوە کە بە ” شێری بازلتی” ناسراوە.
ڕوانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ جەختى لەوشکردۆتەوە، تورکیا بە هاوکاری چەکدارە هاوپەیمانەکانی، بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارەکانی ناوچەی “عهین داره” یان هەڵکەندووە و لەیەکیان جیاکردونەتەوە و پاشان تاڵانیان کردوون.
تورکیا لە چوارچێوەى سیاسەتى سڕینەوەى کولتوری گەلی کورد دا چەندین شوێنەواری لە باکووری کوردستان تاڵانکردووە و چەندینى تریشی خاپوور کردووە. لە بەشەکانى تری کوردستانیش وەک عەفرین بەردەوامبووە لە سیاسەتى تاڵانکردن و سڕینەوەى کولتوری و ئێستاش لە باشووری کوردستان هەمان سیاسەت بەڕێوەدەبات.
