وەک دەزانین لە مانگی دووەوە چەند جارێک سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy Foldی ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە دەیگەڕاندەوە و تاوەکوو لە کۆتایدا و مانگی ڕابردوو دەستی کرد بە فرۆشتنی.
لە ئێستادا کۆمپانیا کۆرییەکە نزیکی یەک ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە، سەرەڕای ئەوەی مۆبایلەکە نرخێکی گرانی هەیە.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ بە بڕی ٢ ملیار دۆلار سەرقاڵی وەبەرهێنانی شاشەی چەماوە تاوەکوو بازاڕی ئەوێش داگیر بکات و ببێتە پێشەنگی بەرهەمهێنەری شاشە چەماوەکان، هەروەها پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە ٦ ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بریتین لە:
شاشە:٧.٣ ئینج بە ڕوونی 1536 x 2152 پێکسڵ.
پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٥٥ و پڕۆسێسەری گرافیکی ئادرینۆ ٦٤٠.
کامێرا:سێ کامێرای هەیە بە ڕوونییەکانی: ١٢ مێگاپێکسڵ + ١٢ مێگاپێکسڵ + ١٦ مێگاپێکسڵ.
ڕام:١٢ گب و بیرگەی ٥١٢ گب.
باتری: ٤٣٨٠ میلی ئەمپێر.
وەشان:ئەندرۆید ٩.
هەروەها چەندین تایبەتمەندی نایابی دیکەی هەیە وەکو تەکنەلۆژیای ئی سیم کە بریتییە لە سیم کارتی ئەلیکترۆنی و ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی هەیە کە ناسراوە بە سامسۆنگ پەی و تەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنەوەی لە خۆگرتووە بە توانای ١٥ وات و شێوازی وایەرلێسەکەشی خێرایی ١٥ واتە.
نوێترین زانیارییە تەکنەلۆژییەکان باس لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی چەماوەی GALAXY FOLD 2 دەکەن بە نرخی ١٠٠ دۆلار.
دیزاینی مۆبایلە پێشبینی دەکرێت قاوغی بێت هاوشێوەی وەشانی یەکەمی مۆبایلەکە کە لە ساڵی ڕابردوو لە بەرشەلۆنە ڕاگەیەنراو دوای چەندین دواخستن بە فەرمی ڕاگەیەنرا.
هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێکە نرخی ١٠٠٠ دۆلار بێت و سامسۆنگ هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی بە نرخێکی کەم و تێچوویەکی کەمترەوە بەرهەمی بهێنێت و نرخی هاوشێوەی مۆبایلەکانی Galaxy S11 بێت.