بەوێنە :کۆتاییەکانى وەرزى پایز

بەوێنە :کۆتاییەکانى وەرزى پایز

وڵات – گەلەرى

فۆتۆ: MUHAMAD MRAD AKOYI

وه‌رزی پاییز به‌ 21ی مانگی ساڵی زاینی دادەنرێت، ئه‌مه‌ شتێكی هه‌ڵه‌یه‌

هه‌رچه‌نده‌ زۆر كه‌س وه‌رزی پاییز به‌ 21ی مانگی ساڵی زاینی دادەنێن، ئه‌مه‌ شتێكی هه‌ڵه‌یه‌،مانگه‌ كوردییه‌كان هیچ پەیوەندیەکیان بە مانگی زاینی و كۆچی یەوە نیە.

21ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 30ی گه‌لاوێژ. 22ی ئه‌یلوولیش به‌رانبه‌ره‌ به‌ 31ی گه‌لاوێژ. 23ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 1ی ڕه‌زبه‌ر.

1ی ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزه‌، مانگی كوردی شه‌ش مانگی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ 30 ڕۆژه‌ و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش 31، بەڵکو یه‌ك مانگ كه‌ مانگی ڕه‌شه‌مێیه‌ و كۆتا مانگی ساڵی كوردییه‌ 30 ڕۆژه‌ و وه‌ك مانگی شوبات ئه‌ویش ڕۆژێك كه‌م و زیاد ده‌كات، واته‌ ئه‌وكاته‌ی شوبات ده‌بێته‌ 28 رۆژ، ڕه‌شه‌مێ ده‌بێته‌ 29 ڕۆژ. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كان به‌رانبه‌ر نه‌بێت به‌ هه‌موو 21ی مانگێك و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كوردێك زۆر شاره‌زایی له‌ هه‌مووشتێكی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌بێت و كارێكی هێنده‌ش ئه‌سته‌م نییه‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو