وڵات
كۆنگرێسی ئه‌مریکا، لەهەوڵەکانى بەرەدەوامە بۆ سزادانى سەرکردەکانى حەشدی شەعبی، لەئێستادا سەرقاڵى تاوتوێیکردنى سزایەکى نوێیە به‌سه‌ر نۆ سه‌ركرده‌ی تری حه‌شدی شه‌عبیدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/١٤، راگەیاندەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، كۆنگرێسی ئەمریکا تاووتوێی پڕۆژه‌یەکی نوێیدەکات بەمەبەستى سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر نۆ سه‌ركرده‌ی تر‌ى حه‌شدی شه‌عبی دا، کۆنگرێسى ئەمەریکا لەهەنگاوى یەکەم داسزاى بەسەر چوار سەرکردەى حەشدى شەعبیدا سەپاند .
میدیاکانى ئەمریکا، باسیان لەوە کردوە: ئیداره‌ی واشنتۆن به نیازه سزای زیاتر به‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیدا،جێ بەجێ بکات.
لەچەند هەفتەى ڕابردوو، ئەمریکا، سزای بەسەر چوار سەرکردەی حەشدی شەعبییدا سەپاند، بە تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق.
پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سەپاندنی سزای بەسەر 4 بەرپرسی عیراقی‌دا راگەیاند، كە سیانیان سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق-ن، كە سەر بە حەشدی شەعبییە و قەیس خەزعەلی فەرماندەی عەسائیبی تێدایە، جگە لە خەمیس خەنجەر كەسایەتیی سیاسی و بازرگانی سوننە.